سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیڤ
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: دۆستان :: خه‌په‌گیان
تاراوگه
که‌زوان
ره‌وگه
نه‌که‌ڕۆز
په‌یڤ
هه‌وارگه‌ی عاشق
ڕه‌شماڵ
عبدالعزیز مولودی
ده‌نگی ژن مافی منداڵ
ئه‌مین گه‌ردیگلانی
مه‌نسوور سۆفی
په‌یامی بۆکان
راه ارتباطات
قادر وریا
عه‌لی گوڵی
unpo
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
بۆچی خۆكوشتن و نه‌مان ببێته باسی پێنووس، له‌لایه‌كه‌وه كۆمه‌ڵگا و نه‌ته‌وه‌ی كورد پتر له هه‌میشه پێویستی به ژیان و ژیانه‌وه هه‌یه هه‌تاكو مه‌رگ و نه‌مان؟ ئه‌دی كاتی ژینی ژنی كورد كه‌ی ده‌گاته سه‌ر زه‌وی؟ بڵێی ڕۆژێك بێ و من و تۆ سه‌باره‌ت به ژیان و چۆن ژیان بنووسین؟
یه‌كێك له پرێنسیپه‌كانی كۆمه‌ڵناسی، پرێنسیپی"دووری له لایه‌نگریكردن یان به واتایه‌كی دیكه بێلایه‌ن بوونه (value of freedome)"، به‌و مانایه كه ئه‌گه‌ر بابه‌تێك یان شتێك كه‌وته به‌ر باس و لێكۆڵینه و توێژه‌ر، ده‌بێ به‌بێ لایه‌نگری بابه‌ته كه به شێوه‌یه‌كی زانستی به‌رێته پێش (دوری از جانبداری). ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی كۆمه‌ڵناسان ددانیان به نیسبی‌بوونی ئه‌م پرێنسیپه‌دا هێناوه، چوونكی لانیكه‌م له هه‌ڵبژاردنی بابه‌ته‌كاندا لایه‌نگرێكی كز خۆی ده‌نوێنێت، به‌ڵام ئه‌وه ی جێگای ڕه‌زامه‌ندییه ئه‌وه‌یه كه هه‌تا جێگا و ئاستی توانا ئه‌م پرێنسیپه"لایه‌نگری هه‌رچی كه‌متر به‌رهه‌می هه‌رچی باشتر" به‌رێوه بچێت.
كوردستان وه‌ك جوغرافیایه‌كی فه‌رهه‌نگی له‌نێوان چه‌ند جوغرافیای سیاسی‌دا وه‌ك ئێران، توركیا، عێراق، سوریا، ئه‌رمه‌نستان و چه‌ند وڵاتی دیكه‌دا دابه‌شكراوه. خه‌ڵكی كوردستان زۆرتر خه‌ریكی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارین؛ به‌شێكیش خه‌ریكی كاروباری ئیدارین و به‌شێكیش له ورده كارخانه‌دا خه‌ریكی كرێكارین. به گشتی ئاستی داهاتی كورد له خوارێیه و هه‌روه‌ها كه‌ند و كۆسپی ژیانی هه‌ژارنشینی (زاغه‌نشینی) خه‌ڵكی لادێ له شاره‌كاندا زۆر به‌رچاوه. به‌هۆی ته‌ریك و بێ ده‌وڵه‌تی و نه‌بوونی ده‌زگای به‌رێوه‌به‌ری كوردی به دامه‌زراند ن و بارهێنان و ژێرده‌سه‌ڵاتی و چه‌وسانه‌وه‌ی بێپسانه‌وه له چه‌ند سه‌ده‌ی ڕابردوودا، گه‌لی كورد به‌گشتی و ژنی كورد به‌تایبه‌تی تووشی كه‌م و كووڕی و كه‌ند و كۆسپی سه‌یر و سه‌مه‌ره بوون.
ژنانی كورد به‌گشتی خه‌ریكی كاری ماڵ و خزمه‌ت به ئه‌ندامانی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له كار ی مه‌زرا و كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و كاری ته‌ون و فه‌رش‌كردندا به‌شدارن، زۆرترین ئاستی نه‌خوێنده‌واری له كوردستاندا تایبه‌ت به چینی ژنانه؛ سیسته‌می حاكم به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی كورددا "باوك سالاری"یه و پیاو و كوڕ ده‌سته‌ڵاتی زۆریان هه‌یه، ئه‌گه‌رچی چوون بۆ خوێندنگه‌كان و زانستگاكان له‌نێو چینی كچان و ژنانی كورددا زۆرتر بووه، به‌ڵام هێستا له‌ناو ئاستی جیهانیدا زۆر نزمه. ژنی كورد له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی مێرده‌كه‌یدا ده‌ژیت و شێوازی زه‌ماوه‌ند زۆرتر له شێوه‌ی"بابخوازانه"یه. به‌تایبه‌ت له كوردستانی ژێرده‌سته‌ڵاتی ئێران‌دا ژنان بێبه‌ش له به‌شداریكردن له ڕێكخراوه و حیزب و كۆر و كۆ‌مه‌ڵه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن. نیزیك به نیوه ی حه‌شیمه تی كورد له دێهات و گوونده‌كاندا ده‌ژین و رێگا و كاناڵێكی باشیان بۆ پێوه‌ندیگرتن به دونیای ده‌ره‌وه نییه و سه‌ختی ژیانی لادێ له كوردستانیش بۆ زۆر كه‌س ڕوون و ئاشكرایه.
چۆنێتی لێكۆڵینه‌وه‌ی دیارده‌ی خۆكوژی
خۆكوشتن وه‌كو دیارده‌یه‌كی ئینسانی له هه‌مو كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌شه‌ریدا خۆی نواندوه و له داهاتووشدا هه‌ر ده‌بێت. له‌سه‌ر بابه‌تی خۆكوژی كۆمه‌ڵناسی گه‌وره‌ی فه‌رانسه‌وی "ئێمیل دوركهایم" لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌نرخی پێكهێناوه كه پێویسته سرنجی بدرێتێ. خۆكوشتن یه‌كێكه له بابه‌ته دژواره‌كانی لێكۆڵینه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه توێژه‌ر كه‌ند و كۆسپی زۆری بۆ موتاڵاكردنی بابه‌ته‌كه‌ی دێته پێش و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر خۆكوشتنه‌كه سه‌ركه‌وێت، توێژه‌ر زۆربه‌ی ده‌رفه‌ت ئا‌مرازی پێویست بۆ زانین و لێكۆڵینه‌وه له‌ده‌ست ده‌دات؛ به واتایه‌كی دیكه یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی زانیاری (خۆكوژ) له‌ده‌ست ده‌چێت، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین كه‌موكووڕی لێكۆڵینه‌وه ده‌ژمێردرێت.
هه‌روه‌ها به‌هۆی ئاوێته‌بوونی ئه‌م ڕووداوه به ئه‌رزش و پێوه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگا خزم و كه‌سی خۆكوژیش له به‌ده‌ستدانی زانیاری ڕاست و بێ هه‌ڵه خۆ ده‌پارێزن؛ ئه‌وه‌ش زۆرتر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ڕووداوه وه‌ك كاره‌سات و شتێكی دڵته‌زێن كه داوێنی ده‌وروبه‌ری خۆكوژیش سه‌باره‌ت به شه‌رم و حه‌یا و شه‌ره‌ف و تاوان و هتد ده‌گرێته‌وه و وه‌ستانێكی تووند ده‌بێت بۆ كه‌سوكاری خۆكوژ و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه خه‌ڵك به ناحه‌ز ده‌ڕ واننه ڕووداوه‌كه و به ڕق و شك و گومانه‌وه ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری خۆكوژ ده‌كه ن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه ئه‌م ڕووداوه وه‌ك داغێك ده‌مێنێته‌وه بۆ كه‌سوكاری خۆكوژ به‌تایبه‌ت باب و دایك و خوشك و برا. لێره دایه كه توێژه‌ر له وه‌ده‌ستهێنانی زانیاری ڕاست و بێ هه‌ڵه و ڕوون بێبه‌ش ده‌مێنێته‌وه و ڕه‌وتی لێكۆڵینه‌وه گرفتی زۆری بۆ دێته پێش.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر خۆكوژ سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، واته نه‌توانێت خۆی بكوژێت و نه‌جاتی بێت، كاره‌كه‌یان ده‌شاردرێته‌وه یان به‌هۆ ی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ داهاتوو درێژه‌ی ژیان له‌گه‌ڵ خزم و كه‌سی، له دانی زانیاری ڕاسته‌قینه خۆ ده‌پارێزن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وانه به‌و واتایه نییه كه توێژه‌ر له وه‌ده‌ستخستنی هه‌ر چه‌شنه زانیاریه‌ك بێده‌سته‌ڵات بێ، به‌ڵكو به سه‌رنجدان به ده‌وروبه‌ری خۆكوژ و وته‌كانی خزم و كه‌س و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها سه‌رنجی تایبه‌ت به ژیان و گیروگرفته‌كانی و هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشوو.، هتد ده‌لاقه‌یه‌ك بۆ ئه‌م تاریكییه بكاته‌وه.
خۆكوشتن چییه؟
خۆكوشتن به هه‌ر چه‌شنه كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو یان سه‌رنه‌كه‌وتوو له هه‌ر رێگا و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌كوترێ كه مرۆڤێك بۆ له‌ده‌ستدانی گیانی یان ته‌واوكردنی ژیانی به‌رێوه‌ی ده‌بات.
ئێمیل دوكهایم خۆكوشتن به‌م جۆره ده‌ناسێنێت: "هه‌ر چه‌شنه نه‌مانێك كه به‌رهه‌می ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی كرده‌وه‌ی ئایه‌تی(positive) یان نایه‌تی (negative) كه‌سی كوژراوه‌كه له ئاكامی كاره‌كه ی ئاگادار بووه و ده‌یزانی كه ده‌بێ به‌و ئاكامه بگات".
ڕیمۆن ئارۆن كۆمه‌ڵناسی دیكه كرده‌وه‌ی پۆزێتیڤ وه‌كو لێدانی گولله‌یه‌ك (فیشه‌ك) له مێشك و كرده‌وه‌ی نێگاتیڤ وه‌كو مانگرتن له خواردن كه ده‌بنه هۆی مردنی كه‌سێك، ده‌ناسێنێت. هه‌روه‌ها به‌رهه‌می ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆش وه‌كو پۆزێتیڤ و نێگاتیڤی سه‌ره‌وه ده‌ناسێنێت. بۆ وێنه ده‌ڵێت: "چونكی گولله زۆر زوو ده‌توانێ كه‌سێك له‌نێو ببات ڕاسته‌وخۆیه، به‌ڵام له مانگرتن له خواردن مه‌ودایه‌ك ده‌خایه‌نێت هه‌تا كه‌سێك ده‌مرێت، جا له‌به‌ر ئه‌وه پێی ده‌ڵێن ناڕاسته‌وخۆ."
شێوازی خۆكوشتن
به‌و پێیه هه‌موو چه‌شنه كرده‌وه‌یه‌ك وه‌كو: لێدانی گوولله له له‌ش، خۆ خستنه بن ماشێن، خۆ به‌ردانه‌وه له بڵیندایی ڕا، خواردنه‌وه‌ی ژه‌هر، خۆ ئاورتێبه‌ردان، مانگرتن له خواردن، خۆ خستنه نێو ده‌ریا بێ زانینی مه‌له‌كردن و ده‌یان ڕێگا و شێوازی دیكه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ، پۆزێتیڤ یان نێگاتیڤ كه ده‌بنه هۆی مردن یان له‌ده‌ستدانی گیان به خۆكوشتن ده‌ژمێردرێت.
"دوركهایم" له‌سه‌ر پێوه‌ندی خۆكوژ و كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆكوشتن به چه‌ند ده‌سته دابه‌ش ده‌كات: "خۆپه‌ره‌ستانه یان خۆخوازانه (egoistic suicide)، غه‌یرخوازانه (altruistic suicide)، خۆكوشتنی نابه‌سامانی و شێواوی كۆمه‌ڵایه‌تی، خۆ كوشتنی قه‌زا و قه‌ده‌ری." دوركهایم له بابه‌ت چه‌شنی خۆكوشتنه‌وه ده‌ڵێ كاتێك مرۆڤ له كۆمه‌ڵگاكه‌ی ته‌ریك ده‌مێنێته‌وه و ده‌چێته نێو خۆی و ته‌نیا ده‌مینێته‌وه و ئه‌و پێوه‌ر و هه‌نجارانه‌ی له‌وه‌پێش ئه‌وی به مرۆڤه‌كانی دیكه پێوه‌ند ده‌دا، نه‌مێنێت، ئه‌و كه‌سه بۆ خۆكوشتنی "خۆخوازانه" ئاماده ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نۆرم و پێوه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگا كه له‌مه‌وپێش مرۆڤی ڕاده‌گرت و كۆنتڕۆڵی ده‌كرد، شل ببێته‌وه یان نه‌مێنێت، ئه‌و كه‌سه بۆ خۆكوشتنێك ئاماده ده‌بێت كه سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌بوون و نه‌مانی پرێنسیپه، به وته‌یه‌كی‌تر ویژدانی گشتی له‌نێو كۆمه‌ڵدا شلببێته‌وه، خۆكوژی "شێواوی كۆمه‌ڵایه‌تی" دێته پێش.
به‌ڵام خۆكوشتنی "غه‌یرخوازانه" ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر چه‌ند خاڵ كه به هۆی تووند و خه‌ستوخۆڵ بوونی میكانیزمی پێوه‌ندی نێوان تاكه‌كه‌سه‌كان دێته پێش، نه‌ك بێ‌هێز و شل بوونیان. بۆ وێنه كاتێك بێوه‌ژنێكی "هیندۆیی" له كاتی ئاور تێبه‌ربه‌ردانی مێرده‌كه‌ی(شێوه‌ی مه‌یت ناشتن له‌نێو هیندۆكانی هیندۆستان) له‌به‌ر نه‌ریتی مه‌زهه‌بی (Religious Rituals) خۆی ده‌كوژێ یان "گاراگیری" ژاپۆنیه‌كان یان خۆكوشتنی سه‌رۆكێك دوای شكستی نیزامی و هتد. هه‌موو ئه‌وانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر تووند وخه‌ست و به‌هێزبوونی پێوه‌ندی نێوان نۆرم و پڕێنسیپه‌كانی كۆمه‌ڵگا و تاكه‌كه‌س كه ده‌بنه خۆكوژی "غه‌یرخوازانه."
"خۆكوژی شێواوی كۆمه‌ڵایه‌تی" زیاتر وه‌به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌ی "دوركهایم" كه‌وتووه كه هۆی ئه‌مه‌ش بارودۆخی نوێی جیهانه. دوركهایم ده‌ڵێ كه له قۆناغه‌كانی قه‌یرانی ئابووری یان هه‌ڵدانی خێرایی ئابووری (هه‌ڵبه‌ت نارێكتر) ئه‌ژماری خۆكووژی ده‌چێته سه‌ر، به‌ڵام له كاتی قه‌ومانی ڕووداوێكی گه‌وره‌ی سیاسی یان هه‌ر چه‌شنه ڕووداوێك كه بیر و مێشكی كۆمه‌ڵ به‌ره‌و خۆی ڕاكێشێت و بیانخافڵێنێت ئه‌ژماری خۆكوژی دێته خوارێ و ده‌توانین بڵێین كه ڕووداوی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی یه‌كێك له ڕێگاكانی كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆ كوژین.
دوركهایم بۆ وێنه ڕووداوی "شه‌ڕ" دێنێته گۆڕێ و ده‌ڵێت ڕاستی ئه‌وه‌یه كه به كێشه سه‌رنج و بیری گشتی ده‌چێته سه‌ر شه‌ڕ و ناوه‌ڕۆكی ڕووداوه‌كانی نێو شه‌ڕ. ده‌وڵه‌ته‌كان به گرینگایه‌تیدان به شه‌ڕ و خاك و نیشتمان و هێنانه گۆڕێی مان و نه‌مان و شه‌ڕ‌ه‌ف و پڕێنسیپه‌كانی ئاینی و نه‌ته‌وایه‌تی، بۆ مه‌ودایه‌كی كورت یان درێژخایه‌ن سه‌رنجی گشتی ده‌خافڵێنن و گرفت و كێشه‌ی تاكه‌كه‌س ده‌شاردرێته‌وه یان بۆ مه‌ودایه‌ك له‌بیر ده‌چێته‌وه. كه‌وابوو خۆكوژی "خۆخوازانه" له‌گه‌ڵ بێ مه‌یلی و نه‌مانی پێوه‌ندی نێوان تاكه‌كه‌سه‌كان و كۆمه‌ڵگا و ته‌ریك مانه‌وه له كۆمه‌ڵ و خۆكوژی "غه‌یرخوازانه" له‌گه ڵ پێوه‌ندێكی به‌هێز و قایم و خه‌ست له‌نێوان تاكه‌كه‌س و كۆ، هه‌روه‌ها خۆكوژی "نابه‌سامانی و شێواوی كۆمه‌ڵایه‌تی" له‌گه‌ڵ بێزاری و نه‌مانی پێوه‌ر و پڕێنسیپه‌كانی كۆمه‌ڵگا هاورێیه.
پێم وایه كه بتوانین له‌سه‌ر مێژوو و ئاستی ژیاری و پیشه‌سازی كۆمه‌ڵگاش خۆكوژی دابه‌ش بكه‌ین:
1- خۆكوژی له‌نێو كۆمه‌ڵگای كۆن و سوونه‌تیدا.
2- خۆكوژی له‌نێو كۆمه‌ڵگایه‌ك كه له قۆناخی تێپه‌ڕبوون دایه.
3- خۆكوژی له‌نێو كۆمه‌ڵگای پێشكه‌وتوو یان مۆدێڕن.
بۆ یه‌كه‌میان ده‌توانین ئاماژه به خۆكوشتنی بێوه‌ژنێكی هیندۆیی به دوای مردنی مێرده‌كه‌ی بكه‌ین. بۆ دوو‌ه‌می زۆربه‌ی خۆكوشتنه‌كانی ژنانی كوردستان ده‌گرێته‌وه. سێیه‌میشیان وه‌ك خۆكوشتنی به‌رپرسێكی كۆمپانیایه‌كی ئابووری كه به‌ر شكست بووه.
كوردستان و دیارده‌ی خۆكوژی
له كوردستانیشدا وه‌كو هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه، خۆكوژی خۆ ده‌نوێنێت، به ڵام ڕاده ی ئه‌م دیارده‌یه له كوردستاندا زۆره و جێگای سه‌رنج. "دوركهایم" ده‌ڵێ له هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كدا ڕاده‌یه‌ك له شێواوی ده‌بێت و ئه‌وه‌ش ڕیشه‌ی له نه‌بوونی هاوسه‌نگی و یه‌كێتی ته‌واو له نێوان بیچمه‌كانی كه‌رتێكی فه‌رهه‌نگی دایه. هه‌ڵبه‌ت له‌بیرمان نه‌چێت كه چۆنێتی و ڕاده‌ی پێوه‌رشكاندن یان پێشێلكردن له كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه جیاوازه. بۆ وێنه پێوه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌ب له هی كوردان و ... لێك جیاوازن. ده‌شبێ نۆرمی كۆڕ و كۆمه‌ڵێك بۆ كۆڕ و كۆمه‌ڵێكی دیكه دژ نۆرم بێت یان ئه‌و نۆرم و پێوه‌ره له‌ناو كه‌رتی فه‌رهه‌نگی دووه‌مدا هه‌ر نه‌بێت ئه‌م دێڕانه ڕاده‌گه‌یه‌نن كه ده‌كرێ له جیهاندا "یه كێتی فه‌رهه‌نگی"، "دژایه‌تی فه‌رهه‌نگی" و "نامۆیی فه‌رهه نگی"یش هه‌بێت.
پانتای فه‌رهه‌نگی كوردان، گۆڕان و شێوانی زۆری به‌سه‌ردا هاتوه؛ هه‌روه‌ها خۆكوژی له كوردستاندا تایبه‌ت به ژنان نییه و پیاوانیش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ڕاده‌ی خۆكوژی ژنان زۆرتره.
هه‌ر ڕۆژ و حه‌وته‌یه‌ك هه‌واڵی خۆسوتاندن یان خۆخنكاندنی ئافره‌تێكی كورد ده‌بیسین یان ده‌بینین، به‌ڵام له كوردستاندا خۆسوتاندن بۆته ڕه‌وشێكی سه‌ره‌كی و "بێنزین" و "ئاور" بوونه‌ته ته‌نیا ڕێگای چاره بۆ ئافره‌تی كورد. جێگای سه‌رنجه كه ئه‌م دیارده‌یه هه‌موو چین و توێژێكی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری گرتۆته‌وه. ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگام لێیه‌تی، له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا كچه مه‌لا و شێخ و گه‌دا، ئیداری و مامۆستا، بازاڕی یان پیشه‌گر، خوێندكار و وه‌رزێر و... هتد خۆیان سووتاندووه یان به هه‌ر چه‌شنێك بێت خۆیان كووشتووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی گرانی و سه‌ختی لێكۆڵینه‌وه سه‌باره ت به خۆكوژی ژنانی كورد و درووستكردنی موتاڵایه‌كی چه‌ند لایه‌نه.
هۆكاری خۆكوژی
ئه‌گه‌ر دوركهایم له جێیه‌كدا ناخۆشی بارودۆخ و نه‌توانینی ئه‌نجامدانی كار ده‌كاته هۆی خۆكوشتن، ده‌توانین بڵێین كه به درێژایی مێژوو ژنی كورد له ماڵ و مه‌زرادا خه‌ریكی حه‌ول و تێكۆشان بووه و جگه له به‌ڕێوه‌بردنی مێرد و ماڵ و منداڵ، به كاری ئاژه‌ڵ و قه‌ل و مریشك و جووچكه و كاری كشتوكاڵ و خواردن و شوشتن و ده‌یان كاری دیكه ڕاگه‌یشتوه و له‌به‌ر سه‌ختی كاریش خۆی نه‌كوشتوه و خۆشی ناكوژێت؛ ئه‌وه‌ش نیشانده‌ری ڕۆحی بڵیند و گه‌وره‌ی ژنی كورده. نیزیك به نیوه‌ی ژنی كورد ئێستاكه‌ش له دێهات ده‌ژین و هه‌ر له‌و سه‌ختیانه‌ش دان، به‌ڵام خۆكوژی ژنانی كورد تایبه‌ت به دێهات نییه و ته‌نانه‌ت له شاره‌كانی كوردستانیش ژنان خۆده‌كوژن و ده‌توانم بڵێم زیاتریش.
دوركهایم ئاماژه به هۆگه‌لێكی وه‌كو: نه‌بوونی جێگای شیاوی تاكه‌كه‌س، نابه‌سامانی و قه‌یرانی ئابووری ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ژنی كورد ده‌سوتێنێ هۆكاری تایبه‌تین، وه‌كو چه‌شنێك شێوانی نۆرم (پێوه‌ر) و سامانی كۆمه‌ڵایه‌تییه، نێوانێكی ناكاو كه له مابه‌ینی باب و دایك و گه‌وره‌ی ماڵ له‌گه‌ڵ كچ یان ئافره‌تی تازه‌پێگه‌یشتوو یان له سه‌روبه‌ندی مێردكردن یان تازه‌بووكی ماڵان، پێكهاتوه كه فۆرمێكی تایبه‌ت به خێزانی كورده (هه‌ڵبه‌ت له‌نێو قه‌وم و نه‌ته‌وه‌ی دیكه‌شدا به‌دی ده‌كرێت). من به داخه‌وه بۆخۆم ته‌نانه‌ت خۆسوتاندنی پیره‌ژنێكی كوردم له یه‌كێك له شاره‌كانی كوردستان دیتوه.
هه‌موو ئه‌وانه موتاڵاو توێژینه‌وه‌یه‌كی گرینگ و به‌رفراوان و درێژخایه‌نی پێویسته كه توێژه‌ر ده‌بێ به مانگ و ساڵ له كوردستاندا و له جه‌رگه‌ی ڕوداوه‌كاندا بژیت و جا ئه‌وجار بتوانێت بڕیارێك ده‌ر بكات. دیاره من له بلژیك‌را ناتوانم به باشی ئه‌م بابه ته‌شی بكه‌مه‌وه، به‌ڵام به قه‌رای توانای قه‌ڵه‌می و ته‌جره‌به‌ی ژیانی خۆم له كوردستان، سه‌باره‌ت به‌م ژانه كه هی گه‌لی خۆمه، ده‌دوێم.
به ڕای من ژنی كورد زۆرتر گیرۆده‌ی قالب و بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگای خۆیه‌تی. كۆمه‌ڵگای كوردیش میكانیك (societies mechanic)یه و ڕۆح و ویژدانی گشتی به‌سه‌ر تاكه‌كه‌سدا زاڵه، واته به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ما و پێوه‌ر و پڕێنسیپه‌كانی گشتی ئازادی و ده‌سته‌ڵاتی كه‌م بۆته‌وه یان به واتایه‌كی ساكار تاكه‌كه‌س دیلی چوارچێوه‌ی فه‌رهه‌نگی خۆیه‌تی.
ژنی كورد ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كی بێته سه‌ر، هه‌تا هه‌تایه ده‌بێ به شه‌رمه‌زاری بژیت و به كه‌م و سوك چاوی لێده‌كرێت و ئه‌مه‌ش یاسایه‌كی ژیان شێوێن و تێكده‌ره. كچی كورد وه‌كو هه‌مو كچانی ئه‌م دونیایه ده‌یانهه‌وێت به دڵی خۆیان زه‌ماوه‌ند بكه‌ن، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی ژنبه‌ژنه و ده‌سته‌نگی و هه‌ژاری بنه‌ماڵه له‌به‌ر ژنهێنان بۆ كوڕه‌كه‌ی و كه‌م داهات بوونی خێزانی كورد به گشتی، بوونی نه‌ریتی زه‌ماوه‌ندی خزمایه‌تی و...، به زۆر به‌مێرددانی كچه كوردێك سازده‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌و بابه‌ته له‌نێو ئه‌ده‌بیاتی كوردیشدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
بۆ وێنه له حه‌رانێكدا ده ژنه كورده ده‌یهه‌وێ منداڵه‌كه‌ی زوو بخه‌وێنێت و بچێت بۆ جێ‌ژوان؛ چونكی به نابه‌دڵ به مێرد دراوه و مێرده گوله پیسه‌كه‌ی هه‌تا به‌یانی پشتی پێ ده‌خورێنێت!
چینی نوێی كچ و كوڕی كورد كه‌وتوونه‌ته قۆناغێكی نوێی ژیان كه هۆگانه‌ڕێیه‌ك له هی باب و دایكان دوورتره؛ نێوان و نامۆییه‌كی زۆری پانتای فیكری گه‌وره‌ی ماڵ و منداڵه‌كانی بۆته هۆی وه‌دیهاتنی قه‌یرانێكی تازه له‌نێو بنه‌ماڵه كورده‌كاندا. ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ماڵ ده‌یڵێ، به دڵی منداڵه‌كان نییه و ئه‌وه‌ی منداڵیش داوای ده‌كات یان ده‌ڵێت، سووك و چرووك و سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه بۆ دایك و باب.
له كۆمه‌ڵگای میكانیكیدا به‌هۆی یه‌كێتی زۆری نێوان بیچمه‌كانی فه‌رهه‌نگی هه‌ڵاتن و بێ خه‌یاڵ بوونی ژنی كورد بێ مانایه و پووچه‌ڵی ده‌كاته‌وه؛ ئه‌گه‌ر وابێ له ڕاستیدا ژنی كورد له‌به‌ر غه‌یری خۆی، خۆی ده‌كوژێت، واته له‌به‌ر قسه و چاو و ئیشتیای خه‌ڵك و بنه‌ماڵه‌كه‌ی. ئه‌وه‌ش ئه‌م ڕاستییه ده‌رده‌خات كه ژنی كورد بۆ خۆی ناژیت، به‌ڵكو بۆ غه‌یری خۆی ده‌ژیت.
له كۆمه‌ڵگای ئۆرگانیكیدا كه بریتییه له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان و پیشه‌ییه‌كانی ئێستای سه‌ر زه‌وی، شێواز و چه‌شنی خۆكوژی جیاوازه. بۆ وێنه له وڵاتێكی وه‌ك بێلژیكدا پێم وانییه كه كچێكی بێلژیكی له‌به‌ر نابه‌دڵ به شوودان یان قسه و باس و تانه‌ی نامووسی و ئاكاره‌كی، خۆی بسووتێنێت. كوردستانیش كه له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردووڕا گۆڕانێكی مه‌زنی به‌سه‌ردا هاتووه و خه‌ڵكێكی زۆر له دێهاته‌وه به‌ره‌و شاره‌كان وه‌ڕێ كه‌وتوون، خوێندن و خوێنده‌واری ده‌ستیپێكردوه و ورده پیشه خۆ ده‌نوێنێت و... هتد، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم كه كوردستان جارێ زۆر له مۆدێرنیته دووره و سوننه‌تیش تا ڕاده‌یه‌ك له لایه‌ن چینی تازه‌وه كه‌وتۆته ژێر چه‌كمه‌ی پرسیار و ده‌توانم بڵێم كه كورد خه‌ریكه ده‌كه‌وێته قۆناخی تێپه‌ڕبوون كه ئاوێته به قه‌یران و ئاڵۆزی تایبه‌ت به خۆیه‌تی، به‌ڵام زمانی كۆمه‌ڵگای ئێمه هێشتا هه‌ر سووننه‌ته و ژیانی كورد له بازنه‌ی پڕێنسیپه‌كانی سووننه‌تدا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات.
ئه‌وه‌ی سوور و ئاشكرایه، زیان و خه‌ساره‌تی زۆری قۆناغی تێپه‌ڕبوونه و كوردیش ده‌بێت هه‌رچی زووتر له‌م زه‌ره‌ر و زیانه خۆی ده‌رباز بكات. جا له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه، كه‌ندوكۆسپ و خه‌ساره‌تی ژیانی ژنی كورد دووبه‌رابه‌ره، چوونكی زۆرینه‌ی ژنی كورد خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، خوێنده‌واری، داهات و پیشه و جێگای شیاوی مڕۆڤێكی ئه‌م سه‌رده‌مه نین و ژیانی ژنی كورد وای لێهاتوه كه له كاتی گرفتێكی ئه‌وتۆدا بیر له ته‌نه‌كه نه‌وت و چیلكه شه‌مچه‌كه ده‌كاته‌وه.
ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ش (خۆسوتاندن) بۆته مۆد و چاولێكه‌ری و زۆر كچ و ژنی كوردی كردۆته قوربانی. به وته ی خوێندكارێكی كورد له زانستگای پزیشكی ورمێ 80% سووتاوی ئوورژانسه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ورمێ كوردن و له‌وانه‌ش زۆربه‌یان به‌هۆی لێدانی بووختان و تانه ی نامووسی و به زۆری به مێرددان دێنه پێش.
دوركهایم بۆ هه‌ر چه‌شنه ڕووداوێك چاو ده‌خاته سه‌ر بنه‌مایه‌ك كه ئه‌و ڕووداوه‌ی تێدا خووڵقاوه. ئه‌و پێی وایه كه یه‌كێتی و به‌هێزبوونی پێوه‌ندییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا ده‌توانێ هه‌تا ڕاده‌یه‌كی زۆر خۆكوژی كه‌م كاته‌وه، چوونكی به ئاگاله‌یه‌كبوون و زانینی ده‌رد و خه‌می یه‌كتر، خۆكوژی كه‌م ده‌بێته‌وه (زندگی و اندیشه‌ی بزرگان جامعه شناسی، لیوئیس كوزر، ترجمه ی تلاتی، انتشارات علمی، ل 193). واته ئه‌و كۆڕ و كۆمه‌ڵانه‌ی خاوه‌ن باوه‌ڕ و ڕێبازی هاوبه‌شن و ئاستی ڕێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر زۆرتره، له‌چاو كۆمه‌ڵێكی دیكه كه یه‌كێكی ئه‌وتۆیان نییه كه‌متر تووشی ڕووداوی خۆكوژی ده‌بن، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش دوركهایم پێوه‌ندێكی ڕاسته‌وخۆ له نێوان بارودۆخی كۆمه‌ڵگا و دیارده‌یه‌كی وه‌ك خۆكوژی داده‌نێت و گوێ ناداته هۆكاری ده‌روونناسی.
به ڕای دوركهایم كز و لاوازبوونی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان تاكه‌كه‌س و كۆ له قۆناغی نوێ‌دا ده‌بێته هۆی خۆكوشتن و ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه له قه‌یران و نابه‌سامانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه وه‌رده‌گرێت. جا لێره‌دا چه‌ند پرسیار دێته پێش ئایا ئاستی پێوه‌ندی تاكه‌كه‌س و كۆ له كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا نزمه؟ ئایا ڕۆح و ویژدانی گشتی به‌سه‌ر تاكه‌كه‌سدا زاڵ نییه ؟ ئایا تاكی كورد ده‌سه‌ڵات و ئازادی تاكی وڵاتانی پێشكه‌وتووی هه‌یه؟ و زۆر پرسیاری‌تر. به ڵام پێم وایه له كۆمه‌ڵگای كوردیدا به پێچه‌وانه زۆربه‌ی خۆسوتاندنه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زاڵبوونی فه‌رمان و ویستی گشتی به‌سه‌ر هی تاكه‌كه‌سدا؛ جا ئه‌گه‌ر ئافره‌تی كورد بۆخۆی ژیابا و ویست و نیازی ئه‌و جێگه‌ی شیاوی خۆی پێدرابا، بۆ خۆی ده‌كوشت له‌به‌ر غه‌یری خۆی؟
ژن و كچی كورد له به‌ندیخانه و چوارچێوه‌ی مێشك و فكری پیاو و مێردی كورددا دیل و ئه‌سیره و هه‌روه‌ها هیچ چه‌شنه ده‌زگا و میكانیزمێكیش بۆ وه‌دیهێنان و داواكردنی ماف و سه‌لیقه و ویستی ئافره‌تی كورد له ئارادا نییه. بوونه‌وه‌ریش ته‌نیا له‌گه‌ڵ دابینبوونی پێداویستی و نیازه‌كانی ده‌توانێ درێژه به ژیان بدات. ئاساییه ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌وته سروشتییه به‌ڕێوه نه‌چێت، سه‌رهه‌ڵدان و دابڕان بۆ ئافره‌تی كورد دێته پێش و ژنی كوردیش پێی وایه ته‌نیا ڕێگاچاره‌ی ئه‌م گرفته "ته‌نه‌كه نه‌وت و چیلكه شه‌مچه‌كه‌یه."
ڕێگاكانی پێشگیری له خۆكوژی
به ڕای دوركهایم خۆكوژی نیشانده‌ری تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگا یان مه‌ڵبه‌ندێكه و ڕاده‌ی خۆكوژیش به هه‌ڵكه‌وت كه‌م و زۆر نابێت، به‌ڵكو سه‌رچاوه‌ی له بارودۆخ و بنه‌مای هه‌مان ژینگه‌وه وه‌رده‌گرێت. ئه‌ركی كۆمه‌ڵناس لێره‌دا وه‌ده‌رخستنی پێوه‌ندی نێوان ڕاده‌ی خۆكوژی كه ڕووداوێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه و بنه‌مای ژینگه خۆكوژه (مراحل اساسی اندیشه در جامعه شناسی، ریمون ارون، ترجمه باقر پرهام، ل376).
بۆ سامان دان و به‌رگری له كۆسپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بێ بۆ هه‌ر كۆڕ و كۆمه‌ڵێك موتاڵا و لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی ئه‌نجام بدرێت. له كوردستانیشدا بۆ ئه‌نجامی ئه‌م ئه‌ركه ده‌بێ سه‌رنج بدرێته بارودۆخ و جێگه ی ژیانی ئافره‌تی سوتاوی كورد؛ له شار ده‌ژیت یان دێ، گوند یان شاره‌كه بازرگانییه یان پیشه‌یی و هتد. ڕاده‌ی خوێنده‌واری جه‌ماوه‌ری نیشته‌جێ له‌و شوێنه، ئاستی ژیانی بنه‌ماڵه‌ی خۆكوژراو؛ ئاستی خوێنده‌واری دایك و باب و خێزانی، پێشینه‌ی خۆكوژی له بنه‌ماڵه‌دا، بوونی كێشه‌ی نێو خێزانی، ئاستی داهاتی خێزانه‌كه و هتد.
كه‌وابوو بۆ وه‌ده‌رخستنی شتێك له‌و نێوه‌دا ده‌بێ خۆ بده‌ینه ده‌ست موتاڵایه‌كی ڕێك‌وپێك و تایبه‌تی؛ ئه‌و كاره‌ش له توانای تاكه كه‌سێك به‌ده‌ره و ده‌بێ ئۆرگان و ڕێكخراوه‌كان و وه‌زاره‌تخانه‌كانی به‌رپرس یان پێوه‌ندیدار به‌و دیارده‌یه قۆڵ هه‌ڵماڵن و مه‌رهه‌مێك بۆ سارێژكردن یان كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رده وه‌ده‌ست خه‌ن.
لێره‌دا سه‌رنجدان به بیر‌و ڕای دوركهایم جێگایه‌كی تایبه‌تی ده‌بێت، واته سه‌رنجدانی تایبه‌تی به بنه‌مای خوڵقانی خۆكوژی. هه‌ڵبه‌ت دوركهایم بوونی ڕاده‌یه‌كی خۆكوژی له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا به شتێكی ئاسایی ده‌زانێت و پێی وایه ئه‌گه‌ر له ڕاده‌ی ئاسایی تێپه‌ڕ بوو، ده‌بێ وه‌ك قه‌یران یان نه‌خۆشییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی چاوی لێ بكردرێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "خۆكوژی تایبه‌ت به ڕیشه‌دارترین بیچمه‌كانی سازكه‌ری كۆمه‌ڵگایه، چوونكی نیشانده‌ری سروشتی كۆمه‌ڵگایه و سروشتی كۆمه‌ڵیش وه‌كو سروشتی تاكه‌كه‌س نیشانده‌ری قووڵترین و گرینگ‌ترین بارودۆخی ئۆرگانیسمی زیندوویه"، (هه‌مان ل 385 ).
زیان ناسی (آسیب شناسی) زانستی ڕووداوی خۆكوژی گرینگ‌ترین قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یه، بۆیه بڕیاردانێكی تووند و ڕاسته‌وخۆ سه‌باره‌ت به دیارده‌یه‌كی وا هه‌ڵوێستێكی نازانستیه. بۆ كوردستانیش ده‌توانین بڵێین كه بارودۆخی حاكم به‌سه‌ر كوردستاندا له خوڵقاندی دیارده‌یه‌كی وادا تاوانباره و حكوومه‌ته‌كانی دژ به كورد و حاكم به‌سه‌ر كوردستاندا له خۆڵقاندنێكی ئه‌وتۆدا ده‌ستیان هه‌یه؛ له‌گه ڵ ئه‌وه‌ش له مابه‌ینی باب و كچ و پیاو و ژنی كورددا نێوانێكی زۆر دڵته‌زێن به نێوی ''نامۆیی'' له ئارا دایه. پێویسته كه دایك و بابی كورد و به گشتی پیاوی كورد له‌گه‌ڵ جیهانی فیكری كچه جحێڵی نێو ماڵه‌كه‌یان و جیهانی هه‌ست و بیر و ئه‌ندێشه و نیازی ئافره‌تی كورد ئاشت ببنه‌وه و به ناسینی زیاتری دونیای ژنان له خوڵقاندنی ڕووداوێكی دڵته‌زێنی دیكه به‌رگری بكه‌ن.
هه‌وڵ بدرێت بۆ نه‌هێشتن و فه‌وتاندنی بووختان و قسه‌ی ناڕه‌وا و ناحه‌ز، هه‌روه‌ها ئاواڵه و دلۆڤانانه‌تر بڕوانینه ژیانی ژنی كورد. له ئاكامدا جێگای خۆیه‌تی ئاماژه به سیاسه‌ت و پیلانی گڵاوی ڕێژیمه كۆنه‌په‌ره‌سته‌كانی سه‌ر كوردستان سه‌باره‌ت به وه‌دواخستن و تاوانباری له ڕاده‌ی كه‌می خوێنده‌واری له كوردستاندا و هه‌ژاری خه‌ڵكی كورد بكه‌ین كه له سازدانی دیارده‌یه‌كی وادا ڕۆڵێكی گرینگ‌یان هه‌یه؛ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ حیزب و ڕێكخراوه و ڕووناكبیران و ئازادیخوازان و مرۆڤی دیمۆكرات وه‌خۆكه‌ون و بۆ ئامۆژگاری و نیشاندانی ڕێگای ڕاست و هه‌ڵه له‌نێو كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا حه‌ول و تێكۆشان بكه‌ن. به‌تایبه‌ت ده‌بێ تیمێك له پسپۆران و مامۆستایانی ئه‌م پڕۆسه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری و كه‌مكردنه‌وه‌ی، ساز بكرێت.
پێموایه هه‌ر كاتێك دوو مرۆڤ ڕاده‌ی یه‌كترناسینیان له‌سه‌ر بواری جۆراوجۆر ده‌چێته سه‌ر، كه‌متر پێوه‌ندی نێو ئه‌و دووانه تووشی كۆسپ ده بێت، چوونكی به ناسین و زانینی ویست و بیروڕا و سه‌لیقه‌ی یه‌كتر له سه‌ركوت و پێشێلكردنی ماڤی یه‌كتر خۆ ده‌پارێزن كه ئه‌وه‌ش نیازی به په‌روه‌رده‌كردن و ئازاد بارهێنانی هه‌ردووك لایه‌ن هه‌یه. ئه‌وڕۆكه وای لێهاتوه كه وه‌دیهێنانی ئازادی و یه‌كسانی و عه‌داڵه‌ت له نێوان ژن و پیاوی كورددا وه‌دی نایه، مه‌گه‌ر به دابه‌شكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ له ده‌سه‌ڵات و پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌سه‌ر یاسا و نه‌ریته كۆنه‌كانمان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌ست به داڕشتنی سیسته‌مێكی تازه و یه‌كسان له ده‌سه‌ڵاتی زانستی، سیاسی، ئابووری و هتد بكرێت، چونكی چینێك هه‌تا له‌و كاناڵانه بێبه‌ش بێت، له داهێنان و ڕاهێنانی به‌رنامه‌كانی پێویست به خۆیان ناكام ده‌مێنێته‌وه.
ژن نابێ به‌ته‌مای پیاو بێ كه له‌گه‌ڵی ئازادانه و یه‌كسانانه بجووڵێته‌وه؛ هه‌موو شتێكیش له‌ده‌ست پیاو دابێ، ژن بۆ خوڵقاندنی ژیانێكی ئینسانیی و ئازاد پێویستی به ئامراز و كاناڵی ده‌سه‌ڵاته؛ بۆ وه‌دیهێنانی پرۆسه‌یه‌كی ئه‌وتۆش پێویستیمان به شۆڕشێكی نوێیه.
كاوه ئاهه‌نگه‌ری 2004.10.14
پێشتر له سایتی دیمانه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه
چه‌قۆی شه‌ره‌ف
چه‌قۆی كوردستان له فێستیڤالی جیهانی چه‌قۆدا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا. كاتێك له مه‌ڵبه‌ندێك یان له كۆمه‌ڵگایه‌كدا چه‌قۆ و تفه‌نگ سالارن، بێشك ڕامان و پێنووس نامۆ ده‌بن. بۆ چه‌نده‌مین جار دیسان پیاوێكی كورد تراژیدی كۆنی كوردی دووپات كرده‌وه. چۆنیه‌تی پێناسه‌كردنی شه‌ره‌ف به‌لای پیاوی كورده‌وه گه‌لێك جێگای تێڕامان و بیركردنه‌وه‌یه. له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه شه‌ره‌ف به جه‌سته‌ی ژنه‌وه پێناسه ده‌كرێت، ده‌بێ چاوه‌رِوانی ڕووداوی دڵته‌زێنیش بكرێ. درۆكردن، دزیكردن، مرۆڤ كوشتن، بوختانكردن، ته‌نگپێهه‌ڵچنینی دراوسێ و گه‌لێك نه‌ریت و كرده‌وه‌ی نێگه‌تیڤ ئه‌گه‌ر نه‌توانیَ ببێته شه‌ره‌ف بۆ پیاوی كورد، زۆر سه‌یره كه له دنیایه‌كی پێشكه‌وتووی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا پیاوی كورد شه‌ره‌فی خۆی ته‌نیا و ته‌نیا له ئه‌ندامیَكی جه‌سته‌ی ژنه‌كه‌یدا ببینێته‌وه.
هه‌ستیاربوونی پیاوی كورد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یوه‌ندی به په‌روه‌رده‌ی ئایینی و گه‌لێك بابه‌تی دیكه هه‌یه، كه به‌شێكی زۆری به شێوه‌یه‌كی نازانستی و دوور له لۆژیك وه‌رگیراوه. ئه‌وه‌ی كه پێویسته ئاماژه‌ی پێبكرێت، ئه‌وه‌یه كه هه‌موومان باوه‌ڕ به‌وه بهێنین یۆتۆپیای یۆنانی و مه‌دینه‌ی فازله‌ی عه‌ره‌بی و ناكوجا ئابادی سوهره‌وه‌ردی خه‌ونێك زیاتر نین، لانیكه‌م تا وه‌كو ئێستاكه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر بوونی میكانیزمێكی نابه‌رابه‌ر و پڕ له كه‌ند و كۆسپ و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و كه‌موكووڕی ئه‌م میكانیزمه، كه ژیانی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه و كۆنی پێكهیَناوه.
سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕش له كاتێكدا ڕووده‌دات كه پێشێلكردن یان زه‌وتكردنی ماف بێته گۆڕێ. له دوای ڕه‌وتێكی ئاوادا مرۆڤ دوای مه‌ودایه‌كی كورت یان درێژخایه‌ن بیر له خۆی و نیاز و ویسته‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر ڕێگایه‌ك یان كه‌ناڵێك بۆ وه‌دیهێنانی ماف و نیازی ئه‌م مرۆڤه له ئارادا بێت، ئه‌م پرۆسه‌یه به كه‌مترین زیان به‌ره‌و پێش ده‌چێت، ده‌نا سه‌رهه‌ڵدان و شۆرِشێكی ده‌روونی و ده‌ره‌كی دێته ئاراوه. كچه كوردێك كه مافی خۆیه‌تی به دڵه خۆی و له‌سه‌ر نیاز و ئه‌وینی خۆی داهاتووی خۆی بخوڵقێنێ و نه‌وه‌ی داهاتووی وڵاته‌كه‌ی دابڕێژیَت، به‌ڵام كاتێك ئه‌م مافه ئاسایی و بنه‌ڕه‌تییه له كچه كوردێك زه‌وت ده‌كرێت بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م حه‌ز و ئاواته به دوورنییه كه ڕۆژێك هه‌مان كچه كورد به ئاورتێپه‌رِدانی جه‌سته‌ی خۆی ئه‌و په‌ڕی ناڕه‌زایه‌تی و سكاڵای خۆی پێشكه‌ش به بیروڕای گشتی بكات. وه‌دیهاتنی نامۆیییه‌كی دڵته‌زێن له‌نێوان شعوری پیاوان و ژنانی كورد به تایبه‌ت نه‌وه‌ی پێشوو و نه‌وه‌ی نوێ یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی وه‌دیهاتنی ئه‌م تراژیدیه‌یه.
كوشتنی ژن و كچی كورد به ده‌ست پیاوانی كورد كه هه‌ر ڕۆژ و حه‌وته له چوارلای ئه‌م جیهانه ده‌كه‌وێته سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی چاپه‌مه‌نی، گه‌لێك جێگای تێرامان و قووڵبوونه‌وه‌یه، به‌ڵام به داخه‌وه هه‌تاوه‌كو ئێستا بۆ ئه‌م زامه كۆمه‌ڵایه‌تییه، هیچ ده‌زگا و ڕێكخراوه و ئێستاكه‌ش دوو ئیداره‌ی ده‌سه‌ڵاتداری باشووری كوردستان (ههولیَر و سلیَمانی) بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كات و به‌رنامه‌ی پێویستیان دانه‌ڕشتووه و ئه‌وه‌ش كه‌موكوڕییه‌كی سه‌ره‌كی و گه‌وره‌یه بۆ ساڕێژكردنی ئه‌م ده‌رده كۆمه‌ڵایه‌تییه.
به‌د ڕه‌وشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و شكاندنی یاسا له‌لایه‌ن تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه شتێكی ئاساییه. كۆمه‌ڵگا نییه له‌سه‌ر ئه‌م گه‌ردونه كه تاكه‌كانی هه‌مووی یاسا و پره‌نسیپه‌كانی به‌ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رن، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕادده‌ی توانایی و وه‌رگرتنی یاسا و ئامۆژگارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی و فه‌رهه‌نگی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك كه به‌دوای ئه‌وه‌دا له‌لایه‌ن كه‌سانێك به‌شێوه‌ی ئاشكرا یان نهێنی، شكان یان پێشێلكاری دێته گۆڕێ، ئه‌گه‌ر وابیَ هه‌میشه ئێمه ده‌بێ بۆ ڕادده‌یه‌ك له ئه‌م دابه‌زانه ئاماده‌بین و به‌دڵێكی فراوانتر و مێشكێكی زانستی‌تر به‌ره‌وڕووی ببینه‌وه. من وه‌ك تاكێكی كۆمه‌ڵگای كورد شكاندنی یاسا و ڕێساكانی كۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن تاكێكه‌وه وه‌ك تاوان ته‌نیا ناخه‌مه سه‌رشانی تاك، چونكه ته‌نانه‌ت یاسا شكاندنیش وه‌ك فێركارییه‌ك له میكانیزمێكدا پێكدێت، ئه‌گه‌ر وابیَ ئه‌و تاكه خوڵقێنه‌ری فڵانه نه‌ریتی ناپه‌سه‌ند یان كرده‌وه‌ی نابه‌جێ ناژمێردرێت، بۆیه لێره‌دا چه‌شنێك تاوانباری كۆمه‌ڵ یان هه‌مان میكانیزمی گشتی به‌دیده‌كرێت. بۆ كوشتنی كه‌سێكیش له‌سه‌ر كێشه‌ی ئابڕوو، بێگومان كرده‌وه‌یه‌كی ناڕه‌وا و دژ به‌مافه‌كانی مرۆڤه. هه‌رچه‌نده به‌شێكی هه‌ره زۆری ئه‌م كرده‌وه دزێوانه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر نه‌ریتی كۆن و نازانستی پیاوسالاری، كه پیاوێك هانده‌دات بێ لێكدانه‌وه و بیركردنه‌وه كۆتایی به ژیانی مرۆڤێك بێنێت و له دواییشدا خۆی له‌ژێر چه‌ند ڕێسای ئایینی و فه‌رهه‌نگییه‌وه حه‌شاربدات. ئه‌و ده‌رك پێنه‌كردن و تێنه‌گه‌یشتنی دوو لایه‌نه‌ی پیاو و ژنی كورد به‌رامبه‌ر به یه‌كتر بۆته هۆی هاتنه دی كه‌شێكی وشك و ناهه‌موار، كه له هه‌لومه‌رجێكی ئاوادا هاتنه‌پێشی ڕووداوی دڵته‌زێن شتێكی ئاسایی ده‌نوێنێت.
تاوه‌كو ئاشتبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاست و په‌یوه‌ندییه‌كی زانستی له‌نێوان جیهانی فكری ژن و پیاو له كوردستاندا سازنه‌كرێت، ئه‌م گرژی و كوشتن و برینه هه‌روا بۆ مرژووی كورد به‌رده‌وام ده‌بێت. بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تییانه‌ی ئه‌م كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیانه پێویسته داموده‌زگاكان و به‌شی به‌رپرسی ئه‌م تراژیدییه ده‌ست بكه‌ن به لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی و به‌رده‌وام به ده‌سته‌ڵاتی ته‌واوی پسپۆرانی ئه‌م باره كه دهتوانیَ له داهاتوویه‌كی نه زۆر دووردا ئاسۆیه‌كی ڕوون به‌ره‌وڕووی خێزانی كورد به‌تایبه‌تی پیاو و ژنی كورد بكاته‌وه
كاوه ئاهه‌نگه‌ری 2004.04.16