:: مێنۆی سه‌ره‌کی ::

سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیڤ
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: دۆستان :: خه‌په‌گیان
تاراوگه
که‌زوان
ره‌وگه
نه‌که‌ڕۆز
په‌یڤ
هه‌وارگه‌ی عاشق
ڕه‌شماڵ
عبدالعزیز مولودی
ده‌نگی ژن مافی منداڵ
ئه‌مین گه‌ردیگلانی
مه‌نسوور سۆفی
په‌یامی بۆکان
راه ارتباطات
قادر وریا
عه‌لی گوڵی
unpo
:: لۆگۆی دۆستان ::
RSS
سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیڤ
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: دۆستان :: خه‌په‌گیان
تاراوگه
که‌زوان
ره‌وگه
نه‌که‌ڕۆز
په‌یڤ
هه‌وارگه‌ی عاشق
ڕه‌شماڵ
عبدالعزیز مولودی
ده‌نگی ژن مافی منداڵ
ئه‌مین گه‌ردیگلانی
مه‌نسوور سۆفی
په‌یامی بۆکان
راه ارتباطات
قادر وریا
عه‌لی گوڵی
unpo
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
- به پێچه‌وانه‌ی بیری زۆر که‌س به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له شێوازی بیرکردنه‌وه‌دا ناوه‌ندگه‌ران و باوه‌ڕیان به پلۆرڕالیسم و جیاوازی بیروڕا نیه، ئه‌و کێ‌به‌رکێ جیهانیه به‌ڵگه‌یه‌کی زه‌ق بوو بۆ نیشاندانی واقه‌عییه‌تی پڵۆڕالی دنیا.
- به پێچه‌وانه‌ی بیری ئه‌و که‌سانه‌ی که پێیانوایه که جیهان به‌ره‌و یه‌کبوون و ته‌ک ڕه‌نگی و ته‌نانه‌ت ته‌ک زمانی ده‌ڕوات، مۆندیال له دڵی ئه‌وروپادا و له وڵاتێکی پیشه‌یی و پێشکه‌وته‌ی وه‌ک ' ئاڵمان' دا ڕه‌ناوڕه‌نگی و واقه‌عییه‌تی جیهانی جیاوازی نیشاندا.
- دیسان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که پێیانوایه بۆ وێنه 'یه‌کێتی ئه‌وروپا' به‌ڵگه‌یه‌که بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی یه‌کسانسازی جیهان و ئاکامی دنیاش هه‌ر ئاوای لێدێت، مۆندیال نیشانی‌دا که فه‌رانسه‌یی هیچکات به بردنه‌وه‌ی تیمی دراوسێکه‌یان خۆشحاڵ نابێت و ته‌نانه‌ت له ئاژاوه و به‌زم و شادی بردنه‌وه‌ی تیمی ' فه‌ڕانسه' له تیمی ' ئاڵمان' 3 کوژراو و چه‌ندین برینداری لێده‌که‌وێته‌وه، به پێوانه‌ی" مۆدێرنیسم" یان " پۆست‌مۆدێرنیسم" یان... . ئه‌وه ڕاستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که هیچکات وڵاتی فه‌رانسه و ئاڵمان له بستێک خاکی یه‌کتر خۆش‌نابن بۆ یه‌کتر و هاسانکاری له کاروباری ئابووری و بازه‌رگانی و نه‌هێشتنی سنووری بازه‌رگانی و هاتووچۆ له‌نێوان یه‌کێتی ئه‌وروپادا به‌واتای نه‌مانی هیچ وڵاتێکی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا نیه و هه‌تاهه‌تایه فه‌ڕانسه هه‌ر فه‌ڕانسه‌یه و ئاڵمانیش هه‌ر ئاڵمان ده‌مێنێته‌وه.
- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هامووشۆی راسته‌وخۆ و هاسان و بوونی پێوه‌ندییه‌کی چڕوپر(له هه‌موو بواره‌کاندا) تێکه‌ڵاوییه‌کی بێوێنه‌ی له ئه‌وروپادا خوڵقاندوه و وه‌ک یه‌کچوونێکی هێناوه‌ته‌پێش، به‌ڵام ئه‌وه هیچکات ناتوانێت به مانای سڕینه‌وه‌و نه‌مانی پێناسه‌و کیانی نه‌ته‌وه‌کانی نێو یه‌کێتی ئه‌وروپا بێت. بۆ وێنه ته‌جرووبه‌ی"مۆنته‌نێگرۆ" که خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته دوای مه‌ودایه‌کی زۆر پێکه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ "سێرب" ییه‌کان که له ڕاپرسییه‌کی گشتیدا وڵامی ئه‌رێنیان دا به سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌خۆکردنی کیانی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان. له زۆر شت‌دا جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆ له بیچمه کولتوورییه‌کانی دوو وڵاتی فه‌ڕانسه و ئاڵمان‌دا به‌دی ناکرێت - بۆ وێنه فه‌رهه‌نگی خواردن و چه‌شنی خواردنه‌کان- به‌ڵام شتێکی زۆر قایم و نادیار هه‌یه که ده‌توانین به" گارانتی بوون و مان" ناودێری بکه‌ین و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی مانه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌ک یان بڵێین بوونێک به نێوی ' ئاڵمان' یان هه‌روڵاتێکی دیکه.
- به‌دیکردنی ئاشکرای خۆخوازی و ڕه‌گه‌کانی ' ڕاسیزم' له نێو نه‌ته‌وه هه‌ره‌پێشکه‌وته‌کاندا له مۆندیالی 2006 دا.
- بوونی ئاستێک له سه‌بووری فکری و قه‌بووڵکردنی جیاواز له خۆت: له "دۆسێلدۆرف" ی ئاڵمان له کاتی یاری ' ئاڵمان و ئاڕژانتین' دا له' MC- Café 'ی فڕۆکه‌خانه‌که‌ی ئه‌وشاره‌دا(شێوه ڕێستوورانێک بۆ ته‌ماشای یاریه‌کان) له نێو زیاتر له 200 ئاڵمانی و لایه‌نگری تیمی ئاڵمان، کوڕێکی سه‌رڕه‌ش(به وته‌ی ئه‌وروپیه‌کان) ده‌توانێت که به ته‌نیا لایه‌نگری تیمی ئه‌رژه‌نتین بێت و هه‌ست و حاڵاتی ده‌روونی خۆی به‌رامبه‌ر به تیمه دڵخوازه‌که‌ی ده‌ڕببڕێت و ئیزنی بوونی وه‌ک ئه‌وجۆره‌ی که بۆخۆی په‌سندی‌کردوه، پێبدرێت. هه‌رچه‌ند که ئه‌و ده‌نگێک و ئه‌وانیتر سه‌دان ده‌نگ بن.
- له مۆندیالی ئه‌مساڵدا، ڕاده و ئاستی توانایی ئابووری و ته‌کنۆڵۆژیا و که‌ره‌سته و ئامێری پێویست بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مۆندیال به‌دیکراو و به‌ڵگه‌یه‌ک بوو بۆ ئاستی توانایی ئاڵمان له بواری جۆراوجۆردا.
- مۆندیال ته‌نیا گۆڕه‌پانی ململانێی تیمه‌کان نه‌بوو، به‌ڵکوو مه‌یدانێک بۆ هاتنه‌گۆڕێی سه‌لیقه و حه‌زو ئاواته تاکیی و به‌کۆمه‌ڵه‌کان بوو. به واتایه‌کی دیکه، مۆندیال ده‌رفه‌تێک بوو بۆ:
- ڕێکخستن و لێک نزیککردنه‌وه‌ی حه‌ز و سه‌لیقه‌کان له قالبی لایه‌نگری له تیمێک.
- جیاکردنه‌وه و دانانی سنوور له نێوان ویست و سه‌لیقه و حه‌زه‌کانی لایه‌نگرانی تیمه جۆراوجۆره‌کان.
- ڕێکخستن و لێک نزیککردنه‌وه‌ی حه‌ز و سه‌لیقه‌کان له قالبی لایه‌نگری له تیمێک.
- کورد وه‌ک هه‌میشه نه‌یتوانی له‌و ده‌رفه‌ته که‌ڵک وه‌رگرێ و خۆی به چاوه‌کانی جیهان له ڕێگای به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵا‌و تراکت و نووسراوه بناسێنێت (جارێک یه‌ک دوو ئاڵای کوردستان به‌رزکرایه‌وه، به‌ڵام دووپات نه‌کرایه‌وه).
- تاقمێکی یه‌کجار زۆر ئاڵا له نێو ده‌ست وله سه‌ر ڕوومه‌ت و سه‌ر و ده‌ست و ... به شێوه‌ی جۆراجۆر و له وێنه‌و سه‌مبولی جۆراوجۆردا بۆ وڵاتانی هه‌ره کۆن و ناسراوی جیهان چ مانایه‌کی هه‌یه؟ به ڕای من له روانینێکی ده‌روونیه‌وه ساکارترین و ئاشکراترین واتای ئه‌م کردارانه ' ڕاگه‌یاندنی بوون' ه ئه‌گه‌رچی له‌مێژه هه‌ن و بوونێکی زۆر و گه‌وره‌شیان هه‌بێت. ئه‌دی ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌مبوله ئه‌وه‌نده گرینگ و خه‌ڵک په‌سنده و هه‌موو خه‌ڵکانی وڵاتانی جیهان، ته‌نانه‌ت وڵاته هه‌ره کۆن و ناسراوه‌کانیش، ئه‌و سه‌مبوله ده‌پارێزن و هه‌ڵی ده‌که‌ن و ده‌ی شه‌کێننه‌وه، بۆ کورد زووتر ئه‌و کاره‌ی نه‌کردوه و بۆ ئێستایش له ئاستێکی به‌رچاودا ئه‌وکاره‌ناکات؟ بۆ له مۆندیالی ئاڵمان‌دا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو و ڕێک‌وپێک و به به‌رنامه کار‌ی بۆ نه‌کرا؟ بۆ حکومه‌تی کوردستان و حیزبه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئه‌وکاره‌یان نه‌کرد؟....
- ئه‌وکه‌سانه له یاریدا ده‌یبه‌نه‌وه و سه‌رده‌که‌ون که بیری لێده‌که‌نه‌وه‌و سه‌رمایه‌ی فکری و ماددی بۆ ته‌رخان ده‌که‌ن. به وته‌ی ''میشل فۆکۆ"؛ پێشکه‌وتن و گۆڕانکاری له کۆمه‌ڵگای مڕۆڤایه‌تیدا له‌گره‌وی ئه‌وه‌دایه که مرۆڤ و کۆمه‌ڵگاکه‌ی ببێته بابه‌تی موتاڵا و لێکۆڵینه‌وه.
- ئاواته‌خوازم که له ' شه‌ڕی تریاک' (ئه‌نفالی سپی) ی سه‌پێنراو به‌سه‌ر گه‌لی کورددا، کورد وه‌رزش هه‌ڵبژێرێت و به وه‌رزش و به‌رنامه‌ی ته‌ندرووستی وڵامی نه‌یاره‌کانی بداته‌وه‌و له‌م شه‌ڕه نه‌گریس و نامرۆڤانه‌یه‌دا سه‌رکه‌وێت و کچان و کوڕانی کورد له‌سه‌ر سه‌کۆکانی قاره‌مانی جیهانی ببیندرێن. ئه‌وه‌ش وه‌ک نافه‌رمانێکی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری کورده‌وه ده‌ست پێ‌بکات و ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش رووناکبیران، بیرمه‌ندان، دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی کورد بیگرنه ده‌ست.
- مۆندیال بوو به گۆڕه‌پانێک بۆ جه‌وه‌لانی زلهێزه‌کانی سه‌رمایه‌و بازه‌رگانه‌کانی پاره‌ی وه‌رزش.
- مۆندیال بوو به بۆنه‌یه‌کی باش بۆ ' ڕیکلام' و ته‌بلیغات له بواری جۆراوجۆردا بۆ که‌سان و کارخانه‌دارانی جۆراوجۆر( جلوبه‌رگی وه‌رزشی، ماشێن، خواردنه‌وه و....)
- مۆندیال بوو به ده‌رفه‌تێک بۆ ژنانی له‌شفرۆش و بازه‌رگانی سێکس.
- تۆپێن زیاترین ڕاده‌ی لایه‌نگری له نێو کۆی یارییه‌کانی جیهاندا هه‌یه و یارییه‌کی سرنج ڕاکێشه. ئاکامی یاری تۆپێن هه‌تا خوله‌کی ئاخر باوه‌ڕو به‌راورد ناکرێت و بڕیاریشی له‌سه‌ر نه‌درێت باشتره.
کاوه ئاهه‌نگه‌ری
09/07/2006
rizzgar | 2006-07-13
ماندوو نه‌بێ »
وشه‌کانت زور شیرین‌و خوشه به‌ردوام‌بێ
به رای من سه‌ردانی هیواکوردبلاگیر که
سپاس
به رای من سه‌ردانی هیواکوردبلاگیر که
سپاس
hoger | 2006-07-16
dastkhosh »
slaw u rez
spas u dast khoshe bo kare weblogagat
spas u dast khoshe bo kare weblogagat
:: په‌ڕه‌کان ::