:: مێنۆی سه‌ره‌کی ::

سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیڤ
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: دۆستان :: خه‌په‌گیان
تاراوگه
که‌زوان
ره‌وگه
نه‌که‌ڕۆز
په‌یڤ
هه‌وارگه‌ی عاشق
ڕه‌شماڵ
عبدالعزیز مولودی
ده‌نگی ژن مافی منداڵ
ئه‌مین گه‌ردیگلانی
مه‌نسوور سۆفی
په‌یامی بۆکان
راه ارتباطات
قادر وریا
عه‌لی گوڵی
unpo
:: لۆگۆی دۆستان ::
RSS
سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیڤ
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: دۆستان :: خه‌په‌گیان
تاراوگه
که‌زوان
ره‌وگه
نه‌که‌ڕۆز
په‌یڤ
هه‌وارگه‌ی عاشق
ڕه‌شماڵ
عبدالعزیز مولودی
ده‌نگی ژن مافی منداڵ
ئه‌مین گه‌ردیگلانی
مه‌نسوور سۆفی
په‌یامی بۆکان
راه ارتباطات
قادر وریا
عه‌لی گوڵی
unpo
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
ئێواره‌ی 10ی خاکه‌لێوه له '' ڕۆژ '' تیڤی به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت به کۆماری کوردستان و کێشه‌ی له‌تبوونی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی ''PAJAK '' و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م پارته و هه‌ندێک کێشه‌ی سیاسی کوردستانی و ئێرانی هاتنه به‌رباس که له دوو که‌س وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌که‌و دوو میوان پێکهاتبوو. میوانه‌کان بریتی‌بوون له به‌ڕێز کاک حه‌سه‌ن ره‌ستگار، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان و به‌ڕێز کاک ره‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی، سه‌ڕۆکی گشتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان.له وڵامه‌کان و ئاستی وڵام و بیرۆکه‌ی هه‌ریه‌ک له میوانه‌کان ده‌گه‌ڕێم، چوونکه به قه‌وڵی کوردان که‌س به دۆی خۆی ناڵێ ترشه، بۆیه بۆ وڵامێک که به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌دی که له وڵامی هه‌ندێک له پرسیاره‌کان ده‌یداته‌وه، ده‌توانین ئاماژه به‌وه‌بکه‌ین که بیرۆکه و ئایدیۆلۆژیای خۆیه‌تی و ئێستایش کاتی لێکدانه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی ئه‌م باوه‌ڕانه نیه یان لانیکه‌م جارێ له‌م کورته‌نووسراوه‌یه‌دا جێگای نیه. به‌ڵام چه‌ند خاڵێک که ده‌توانم ئاماژه‌ی پێبکه‌م له‌م کورته وتاره‌دا زۆرتر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رنامه‌که و پرسیاره‌کان و خودی به‌رنامه‌که‌یه.پێموابێ ئه‌وه یه‌که‌مجاره که دوو حیزبی کوردی له په‌نا یه‌کتر و به‌رامبه‌ر به کامێرا‌و بیروڕای گشتی داده‌نیشن و هه‌رکه‌س له‌سه‌ر بیروڕای خۆی ده‌دوێت. هه‌رچه‌ند زۆڕ که‌م و کۆڕی به‌دیده‌کرا به‌ڵام وه‌ک ده‌سپێک ده‌توانم بڵێم که سه‌ره‌تایه‌کی زۆر باشه و باشتر و پێویستر ئه‌وه‌یه که تیڤی‌یه کوردیه‌کان ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان به ئازادی ده‌ڕبڕینی بیروڕا و ڕوونکردنه‌وه‌ی زۆر گوومان و پرسیار و کێشه‌ی فکری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆیی و ده‌ره‌کیدا هه‌یه، ئه‌وه هه‌رکام له لای خۆیه‌وه زنجیره به‌رنامه‌یه‌ک به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و دوولایه‌نه و چه‌ند لایه‌نه یان به واتایه‌کیتر پێکهێنانی دیالۆگ له نێوان چه‌ند حیزبی کوردی بۆ روونکردنه‌وه و هێنانه‌گۆڕێی زۆر پرسیار له لایه‌ن بینه‌رانه‌وه، ده‌توانێ خزمه‌تێکی گه‌وره و هه‌نووکه‌یی میدیای کوردی بێت.شتێکی دیکه که جێگای باسه، هێنانه گۆڕێی پرسیاری هه‌نووکه‌یی و شه‌فاف له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رنامه‌که بوو. پێموابێ ئه‌گه‌رچی زۆر پرسیار ماون که هێشتا و‌ڵامیان بدرێته‌وه به‌ڵام وه‌ک ده‌سپێک هه‌ندێک پرسیاری شه‌فاف سه‌باره‌ت به له‌تبوونی حیزبی دیموکراتی کوردستان، ستراتیژی حیزبێکی کوردی به‌رامبه‌ر به پرسی نه‌ته‌وایه‌تی کورد، لێدوان سه‌باره‌ت به حیزبێکی غه‌یره‌کوردی وه‌ک '' پان ایرانیست'' و هه‌ڵوێستی حیزبی دیموکراتی کوردستان به‌رامبه‌ر به په‌یمانێکی هاوبه‌ش له نێوان حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران(پێش له‌تبوون) و ئه‌و حیزبه غه‌یره‌کوردییه، باسکردن له‌سه‌ر هۆکاره‌کانی پێکهاتن یان نه‌هاتنی به‌ره‌ی کوردستانی و ... هتد.ئه‌وه‌ی که وادیاره له دیالۆگ و وتووێژی هیزه کوردییه‌کاندا هێدی هێدی دێته‌گۆڕێ؛ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕووی هه‌ندێک گوومان و پرسیاره که بێگوومان ته‌نیا شه‌فافییه‌ت ده‌توانێ ڕوونکه‌ره‌وه و وڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه بێت که ئێستاکه به‌ڕۆکی زۆر ئۆگر و نیگه‌رانی چاره‌نووسی کوردستانی گرتوه. ئه‌گه‌ر به‌م‌زووانه به‌ره‌یه‌کی کوردستانی له‌نێوان هێزی سیاسی- نیزامی کورددا پێک نه‌یه‌ت، ئه‌وه مافی خه‌ڵکی کورده که به ڕوونی و ته‌واوی بۆی‌ده‌رکه‌وێت که چ که‌س یان که‌سانێک یان حیزبێک ده‌بنه کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی به‌رده‌م پێکهاتنی ئه‌م زه‌رووره‌ته؟ کاوه ئاهه‌نگه‌ری
|
0 بۆچوونه‌کان
|
بۆچوون بنووسه
کاوه
| 2007-04-10
بلژیک 31/03/2007
:: په‌ڕه‌کان ::