سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیڤ
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: دۆستان :: خه‌په‌گیان
تاراوگه
که‌زوان
ره‌وگه
نه‌که‌ڕۆز
په‌یڤ
هه‌وارگه‌ی عاشق
ڕه‌شماڵ
عبدالعزیز مولودی
ده‌نگی ژن مافی منداڵ
ئه‌مین گه‌ردیگلانی
مه‌نسوور سۆفی
په‌یامی بۆکان
راه ارتباطات
قادر وریا
عه‌لی گوڵی
unpo
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
چه‌ندێک له‌وه‌پێش بۆ کارێکی پێوست چوومه شاری''آنتوێرپێن'' له باکووری وڵاتی بلژیک، شارێکی کۆن و مێژوویی و گرینگ‌ترین به‌نده‌ری ئه‌وروپا هه‌تا 100 ساڵ له‌مه‌وپێش. قه‌راربووکه یه‌کێک له دۆستان له ئیستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌وشارره ببینمه‌وه، ده‌بوو که‌مێک ڕاوه‌ستم هه‌تا ئه‌و خۆی ده‌گه‌یه‌نێته لام. که له ئیستگه‌که هاتمه ده‌رێ، عڕه‌بێکی شه‌ش دانگ مه‌ستم دیت که قوتوه بیره(ئاویجۆ)یه‌کی به‌ده‌سته‌وه بوو. له عاله‌می خۆی‌دا بوو. سه‌رخۆش و دم به‌پێکه‌نین، خه‌ریکی گۆرانی خوێندنی خۆی بوو. له‌پاڵ دیوارێک ڕاوه‌ستام، هات بۆلای من و له‌نزیکی من له سه‌ر به‌ردێک دانیشت و درێژه‌ی به گۆرانی خوێندنی خۆی‌دا. له 3 یان 4 هه‌نگاوی من و ئه‌و عه‌ڕه‌به سه‌رخۆشه، 5 پیاوی بلژیکی خه‌ریکی قسه‌کردن بوون، دوای یه‌ک دوو خووله‌ک، عه‌ڕه‌به کاپشینه‌که‌ی داکه‌ندوو بیره به ده‌ست،به ده‌نگێکی بڵیند بانگی الله‌اکبر ی به‌رامبه‌ر به بلژیکیه‌کان(که پێی وابوو مه‌سیحین) خوێند، به الله‌اکبر ده‌ستی پێ‌کرد و به الله‌اکبر کۆتایی پێ‌هێنا،به ده‌نگی بڵیند و به ئاماژه و ئیشاره بۆلای مه‌سیحیه‌کان. به‌لام بلژیکیه‌کان وه‌کی گوێشیان لێنه‌بێت، خه‌ریکی قسه‌و باسی خۆیان بوون.
عه‌ڕه‌به‌که له بانگ بۆوه‌و و بیره‌به‌ده‌ست و سه‌رخۆش له‌سه‌ر جێی‌خۆی دانیشته‌وه‌و درێژه‌ی به گۆرانی کووتنی خۆی دایه‌وه....
له‌وده‌مه‌دا که‌وتمه بیری دیموکراسی‌خوازی فارسه‌شۆڤێنیسته‌کانی ئه‌وروپانشین بۆ داهاتووی ئێران، یان به واتایه‌کی دیکه عه‌ڕه‌بی مه‌ست وبانگی الله‌اکبر، شۆڤێنیستی فارس و بانگی دیموکراسی‌خوازی؟
ئه‌دی ڕای تۆ چیه؟