سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیڤ
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: دۆستان :: خه‌په‌گیان
تاراوگه
که‌زوان
ره‌وگه
نه‌که‌ڕۆز
په‌یڤ
هه‌وارگه‌ی عاشق
ڕه‌شماڵ
عبدالعزیز مولودی
ده‌نگی ژن مافی منداڵ
ئه‌مین گه‌ردیگلانی
مه‌نسوور سۆفی
په‌یامی بۆکان
راه ارتباطات
قادر وریا
عه‌لی گوڵی
unpo
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
دوێنێ شه‌وێ له کاناڵی arte رێپۆرتاژێکم دیت که سرنجی منی بۆلای خۆی ڕاکێشا،بۆ من زۆر جوان و تازه‌بوو. له وڵاتێکی پێشنه‌که‌وتوودا له مه‌ڵبه‌ندێکی شاخاویدا، له گووندێکی بێ رێگه‌وباندا، له گه‌ڵ ژیانێکی سه‌خت و دژوار و به‌رده‌ڵانی، ژنانی ئه‌و وڵاته!!! نه‌ک پیاوان! به‌شێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی و وه‌ک رێوڕه‌سم و نه‌ریتێکی خۆیان خه‌ریکی تۆپێن ده‌بوون، واته هه‌رچه‌ند رۆژ جارێک ژنانی ئه‌و گوونده له مه‌یدان کۆده‌بوونه‌وه بۆ تۆپێن، ژنان دامه‌ن له‌به‌ر بوون، هه‌ڵبه‌ت دامه‌نێکی سووننه‌تی خۆیان، به که‌وشی جیر و سه‌رپایه و کۆنه پێڵاو به‌ڵام به دڵێکی پڕله گڕ و عه‌شق و عه‌لاقه‌وه له دوو تیمدا یارییان ده‌کرد. شایانی باسه که ژنانی هه‌رگووندێک خاوه‌ن کڵاوێکی تایبه‌ت بوون و ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندی و پێناسه‌ی ژنانی گوونده‌کان بوو. له گووندێکه‌وه بۆ گووندێکی دیکه ژنان به ئه‌سب و ئاژه‌ڵێکی دیکه‌ی تایبه‌ت به ئه‌و وڵاته(وه‌ک وشتر ده‌چوو) ده‌ڕۆیشتن بوو گووندێکی دیکه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌بوو رێگه‌ی به‌رده‌ڵانی زۆر بپێون هه‌تا بگه‌ن به گوونده‌که‌ی دیکه بۆ کێبه‌رکێ و یاری تۆپێن. ژنانی کۆرپه له‌شان، ژنی مام ناوه‌ندی ته‌مه‌ن، ژنی تازه‌لاو، له دواییشدا چه‌ند پیاوی مۆسیقاژه‌ن به دوای ژنه‌کاندا ئه‌ویش بۆ ته‌شویق ولایه‌نگری له ژنان و تیمی تۆپێنی گوونده‌که‌ی خۆیان. که یارییه‌که ته‌واو ده‌بوو، دۆڕاوی یاری ده‌بوو شتێک بدات به به‌ره‌نده‌ی یاری، وه‌ک مریشک، که‌روێشک یان هه‌رشتێکی دیکه. یارییه‌که له که‌شو هه‌وایه‌کی زۆر دۆستانه‌و هێمن و هێدیدا به‌ڕێوه ده‌چوو. پیاوانیش خه‌ریکی هه‌راوهوریای خۆیان بوون.
ژنان ته‌نیا له تۆپێندا چالاک نه‌بوون، به‌ڵکوو له به‌ڕێوبه‌ردنی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیشیاندا. بۆ کاروبارو ڕێکخستنی پێداویستیه‌کانی ڕۆژانه‌یان. به کۆ؛ه‌ڵ ده‌چوون بۆلای به‌رپرسی شار یان ئوستان بۆ هێنانه‌گۆڕێی نیاز و گرفته‌کانیان.
نازانم ئه‌وڵاته کوێ‌بوو به‌ڵام پێم‌وابێ ''مۆنگۆلیه''(مۆغولستان)بوو.به هۆی ئه‌وه‌ی که زمانی ئاڵمانیم نه‌ده‌زانی و هه‌مووی ڕێپۆرتاژه‌که‌م نه‌دیت. هه‌رچی بێت زۆر جێگای سرنج‌بوو بۆ منی کورد.به‌تایبه‌ت که ده‌ڕوانمه ژنان و پیاوانی وڵاتی خۆم...
سڵاو و ڕێز
سپاس بۆ سه‌ردانتان و ده‌ست خۆشی به بۆنه‌ی ماڵی ئاودانتانه‌وه ، وه‌کو دراوسێیه‌کی گه‌شبین ده‌ڵاقه‌ی ماڵم به‌ره‌و ماڵتان ده‌که‌مه‌وه
هه‌ر ئاوه‌دان و پڕ له وتاری به‌پیت بن
وێبلاکی / ساڕاڵ