سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیڤ
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: دۆستان :: خه‌په‌گیان
تاراوگه
که‌زوان
ره‌وگه
نه‌که‌ڕۆز
په‌یڤ
هه‌وارگه‌ی عاشق
ڕه‌شماڵ
عبدالعزیز مولودی
ده‌نگی ژن مافی منداڵ
ئه‌مین گه‌ردیگلانی
مه‌نسوور سۆفی
په‌یامی بۆکان
راه ارتباطات
قادر وریا
عه‌لی گوڵی
unpo
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
نووسینی: فرانسیس فوکویاما
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه بۆ کوردی: کاوه ئاهه‌نگه‌ری
''یه‌کپارچه‌یی له ئابووری جیهانیدا''
پرۆفیسۆر سامۆئێل هانتیگتۆن له کتێبی وێک‌که‌وتنی ژیاره‌کانی خۆیدا له ساڵی 1996، ده‌ڵێت که دوای شه‌ڕی سارد سیاسه‌ته جیهانییه‌کان نه وه‌ک جاران له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئایدیۆلۆژییه‌کاندا به‌ڵکوو ده‌که‌ونه ژێر سه‌یته‌ره‌ی جیاوازی نێوان کو‌لتوور و که‌له‌پووره‌کان. ئه‌و نووسی که هێزی فه‌رهه‌نگ وه‌پێش هیزه‌کانی تری به جیهانیکردن ده‌که‌وێت و وه‌فاداری مرۆڤه‌کان له نه‌هایه‌تدا له‌سه‌ر بنه‌مای هاوپێوه‌ندی ئایین و ئیتنیک و مێژووی هاوبه‌ش په‌ره‌ده‌ستێنێ و پێناسه ده‌کرێت.هانتیگتۆن پێوه‌ره و ئه‌رزشه‌کانی تایبه‌ت به رووناکبیری رۆژئاوا ، دیموکراسی و مافه‌کانی تاکه‌که‌س وه‌ک وێنه‌یه‌ک له ئه‌رزشه‌کانی مه‌سیحییه‌تی رۆژئاوایی وه‌سف ده‌کات و وا ئیستیدلال ده‌کات که فه‌رهه‌نگه‌کانی‌تر به پێوه‌ر و ئه‌رزشگه‌لێکی‌تر، نه‌هادگه‌لێکی‌تر له چه‌شنێکی جیاوزی‌تردا ده‌خوڵقێنن. دوای ده‌ساڵێک له ده‌رچوونی ئه‌م کتێبه زۆر که‌س له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که تیۆری شه‌ڕو پێکدادانی ژیاره‌کان هه‌ر ئێستاکه به هۆی پێشهاتنی هه‌ندێک رووداو وه‌ڕاستی گه‌راوه. هێزه ئایینییه‌کان به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو ده‌ستاین به جموجۆڵ کردوه که ئه‌مه‌یان زۆرتر به تایبه‌ت له جیهانی ئیسلام به هاتنه‌مه‌یدانی ئیسلامی بوونیادگه‌را ته‌نانه‌ت له باشووری ئاسیا، ئامریکای لاتین، وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا و روسیا خۆی به‌ته‌واوی ده‌نوێنێ.من له‌گه‌ڵ تیۆری پێکدادانی نێوان ژیاره‌کان هه‌م رێکه‌وتم هه‌میش دژ. له‌گه‌ڵ ئه‌م تیۆرییه رێکه‌وتم هه‌یه که ده‌لێ فاکتۆره فه‌رهه‌نگییه‌کان ته‌بدیل‌بوون به مه‌نشوورێک و زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌مڕۆکه له ده‌لاقه‌ی فه‌رهه‌نگیی خۆیانه‌وه ده‌ڕوانن بابه‌ته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه. به‌ڵام له لایه‌کی‌تره‌وه له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕ‌م که ئه‌م تیۆرییه زۆربه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی که ده‌خیل بوون له به‌جیهانی‌کردنی و پرۆسه‌یه‌ک که له داوێنی ئه‌ودا ره‌وتی به‌نوێ‌کردنه‌وه و مۆدێڕنیزه‌کردنی نه‌هاده‌کان هاتو‌ه‌ته ئاراوه و هه‌روه‌ها کردار و شێوازه‌کانی حکومه‌تداری له ئاستێکی به‌رفراوان و پێشکه‌وتووی جیهاندا به که‌م ده‌گرێت.هانتیگتۆن راست ده‌لێت که پێناسه‌ی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌رهه‌نگی هاوبه‌ش، به‌و زوویانه ان نابێت. ئه‌مه‌یش به ته‌واوی نادیموکراتیکه که هیزه ئابوورییه‌کانی جیهان بیانه‌وێت کۆمه‌ڵگا بچووک و گه‌ڕه‌کییه‌کان له توانایی هه‌ڵوێستگرتن بۆ بنیات نانی ژیانی سیاسی هاوبه‌شیان، بێبه‌ش و بێبه‌ری که‌ن. ئه‌وه ته‌واو درووسته که وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان ده‌بێ رێ و شوێنی تایبه‌ت به خۆیان بۆ لای به‌مۆدێڕن‌بوون هه‌بێ و بیپێون. هه‌ر یه‌ک له وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژئاوا، ئامریکا، ژاپۆن و روسیا رێگا‌و ره‌هه‌ندی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بوه و له‌یه‌کتریش جیاواز.. گه‌شه‌پێدان و به نوێکردنه‌وه له ناوئاخن و له نێو هه‌وڵ و ته‌قه‌للای نه‌ته‌وه‌یه‌ک که له کۆمه‌ڵگایه‌کی تایبه‌تیدا ده‌ژین سه‌رهه‌ڵده‌دات نه‌ک به هۆی که‌سانی بێگانه. وڵاته‌کان ده‌توانن که له‌یه‌کتر فێر بن،به‌ڵام راده‌ی توانایی ئه‌وان بۆ به‌دیهێنان و سازدانی ئامانجێک له وڵاتانی دیکه‌دا زۆر به‌دوور و به‌رته‌سکه. ئه‌وه هه‌مان شتێکه که ئه‌مریکا نیزیک به چوار ساڵی رابردوو له عێڕاقدا به چه‌شنێکی ده‌ردناک فێری بووه و هه‌ستی پێکردووه.. به‌ڵام پرسیارێک که لێره‌دا ده‌بێ وڵامی بده‌ینه‌وه ئه‌وه‌یه که ئایا ئێمه رێگاگه‌لێکی جۆراوجۆر بۆ مه‌به‌ست و مه‌قسه‌دێک ده‌پێوین – مه‌به‌ستێک له ژێر ناوی ژیارییه‌کی یه‌کگرتووی جیهانی(تمدن واحد جهانی)- یا ئه‌وه‌ی که فه‌رهه‌نگه جۆربه‌جۆره‌کانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و مه‌به‌ستگه‌لێک هانگاو ده‌نێن که له ئه‌ساسدا لێک جیاوازن.؟ئه‌گه‌رکوو حاکمان نه‌توانن به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر حکومه‌ت بکه‌ن، ئه‌گه‌ر به تووندی فاسید و هه‌رزه بن و سه‌رچاوه گشتییه‌کان بۆ لای به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی و تایبه‌تی خۆیاندا بکێشن، ئه‌گه‌ر ته‌واو زاڵمانه حکومه‌ت بکه‌ن، له‌م حاڵه‌دا سه‌رچاوه و سه‌رمایه‌ی پێویست بۆ هه‌ڵدان و گه‌شه‌سه‌ندنی درێژخایه‌ن به نرخێکی که‌م و ناچیزه ده‌فڕۆشن. که‌وابوو جێی سه‌رسووڕمان نیه که کۆتایی ده‌یه‌ی 90 وڵاتانی لایه‌ق و هه‌روه‌ها خاوه‌نی حکومه‌تی باش بوونه‌ته نموونه‌یه‌ک بۆ دنیای ئه‌مڕۆکه. وڵاتێک چۆن ده‌توانێ بگات به حکومه‌تێکی باش؟ حکومه‌ت خاوه‌ن هیچ خه‌ڵاتێک نیه که له لایه‌ن حاکمانه‌وه بدرێ به ئه‌وانه‌ی که حکومه‌تیان به‌سه‌ردا ده‌کرێت. ئه‌م سیستمه له نه‌هایه‌تدا ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌ساسی وه‌ها مکانیزمگه‌لێکی وڵامده‌ره‌وه بێ که گه‌یاندنی خزمه‌ت و مافه‌کانی شارۆمه‌نده‌کان له لایه‌ن حاکمانه‌وه گه‌ره‌نتی بکات نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی حاکمان و دۆستان و خزم‌وکه‌سی‌حاکمان.حکومه‌ته‌کان به شێوه و رێگای جۆراوجۆره‌وه ده‌توانن که وڵامده‌ر بن. باوترینی ئه‌م شێوازانه له‌م پێوه‌ندییه‌دا مکانیزمی وڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌ستوونیه که به نێوی هه‌ڵبژاردن ناوبانگی ده‌رکردووه. به‌ڵام مکانیزمگه‌لی وڵامده‌ره‌وه‌ی ئاسۆییش هه‌یه که له‌وێدا به‌شه جۆبه‌جۆره‌کانی حکومه‌تێک کردار و هه‌ڵسووکه‌ته‌کانی یه‌کتر ده‌خه‌نه ژێ چاوه‌دێری و کۆنتڕۆڵه‌وه. پارڵمان و دادگاکان و سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه‌به‌ر(مجری) یش زۆر گرنگه. بێجگه‌له ئه‌وانه مکانیزمگه‌لێکیش له ده‌ره‌وه‌ی نیزامی سیاسی فه‌رمیدا هه‌ن. وڵامدانه‌وه ده‌بێ شه‌فاییه‌تی کرداری حاکمانی له‌گه‌ڵ بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که حکومه‌ته خراپه‌کام زۆر به که‌می له ناکامی و شکسته‌کانیان راپۆرت و زانیاری ده‌ده‌نه خه‌ڵک. هه‌ر به‌م هۆیه‌شه که نیزامی حکومه‌تداری باش پێویستی به ده‌زگایه‌کی راگه‌یاندنی گشتی و سه‌ربه‌خۆ و نه‌هاده‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌یه هه‌تا ره‌فتار و کرده‌وه‌کانی ده‌وڵه‌ت بخاته ژێر چاوه‌دێری.به‌م شێوه‌یه وڵاتانی پێشکه‌وتووی شوێندانه‌ر ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی که له‌به‌ر دانانی سنوور و کۆنتڕۆل و چاوه‌دێری له‌سه‌ر خۆیان بوونه‌ته خاوه‌ن گرنگایه‌تی که به هۆی توانایان بۆ خڕکردنه‌وه و سازمان دانی ده‌سه‌ڵات. باوه‌ر(اعتماد) چ له نێوخۆی وڵاتێک‌دا و چ له نێو وڵاتانێکدا بخوڵقێت، ده‌توانرێ که له دوو رێگاوه دابین بکرێ؛ یه‌که‌م رێگای کولتوری که له‌وێدا باوه‌ر له نێوان ئه‌رزش و پێوه‌ره‌کان، نه‌ریته‌کان و مێژووی هاوبه‌شه‌وه سه‌رجاوه ده‌گرێت. له ته‌واوی کۆمه‌ڵگاکان باوه‌ڕ له نیو بنه‌ماڵه و خێزانه‌کان له رێگای پێوه‌ندی خزمایه‌تییه‌وه ده‌ستپێده‌کات و دواتر هێدی هێدی ده‌چێته نێو گرووپ و ده‌سته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه. دووهه‌م چه‌شنی باوه‌ڕ له سه‌ر ئه‌ساسی به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌رچاوه‌ی هاوبه‌شه‌وه پێک‌دێت.ئه‌م چه‌شنه له باوه‌ڕ ده‌توانێ له نێوان لایه‌نی ته‌واو بێگانه به‌یه‌کتر پێک‌بێ که له باری فه‌رهه‌نگییه‌وه هیچ خاڵێکی هاوبه‌شیان پێکه‌وه نه‌بێ و له به‌شه جیاجیاکانی جیهاندا سه‌رقاڵی کار و چالاکی بن. ئه‌م چه‌شنه له باوه‌ڕ له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌هاده‌کان پێک دێت. له نێوان ئه‌م دوو چه‌شنه باوه‌ڕپێکردنه‌دا، چه‌شنه فه‌رهه‌نگییه‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا و سروشتی و به‌ربڵاو، به‌ڵام له‌م حاڵه‌یشدا سه‌ره‌تایی‌تره. هه‌موو مرۆڤێک خۆی له گرووپگه‌لێکی کۆمه‌ڵایه‌تی یان کۆمه‌ڵه فه‌رهه‌نگی سه‌ره‌تاییه‌کاندا رێکده‌خه‌ن و دههتوانین بڵێین که هه‌موو که‌سانێک که تووشی کۆسپ و گرفتێک ده‌بن په‌نا ده‌به‌ن بۆ ئه‌م گرووپانه. دووهه‌م چه‌شنی باوه‌ڕپێکردن شوێنه‌واری ''بالقوه'' ی خۆی به شێوه‌یه‌کی جیاواز په‌ره پێده‌دات. ئه‌م چه‌شنه له باوه‌ر پایدارتره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر ئه‌ساسی عه‌لاقه‌ی تاکه‌که‌سی و سه‌ربه‌خۆیی نوێی ئابووری پێکهاتووه.. باوه‌ر کاتێک که وڵاته‌کان رێی به‌مۆدێڕبوون ده‌پێون به چه‌شنێکی فراوان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تاکه‌که‌سیدا خۆی ده‌گرێت هه‌تا کو‌لتوور. به جیهانی‌بوون ده‌رفه‌تی به‌رینکردن و په‌ره‌پێدانی بازاڕه‌کان له‌وبه‌ری سنووری وڵاتێک زێده‌تر ده‌کات و هاوکاته له‌گه‌ڵ په‌رێپێدان و گه‌وره‌ترکردنه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی غه‌یره شه‌خصی ، ساختاری و نه‌هادی که له‌و رێگایه‌وه باوه‌ڕ ده‌توانێ له نێوان لایه‌نی ته‌واو بێگانه به یه‌که‌تر شکڵ‌بگرێت. نموونه‌یه‌کی دیار: بازه‌گانی و تجاره‌ت له چین و کۆمه‌ڵانی چینی زمان به شێوه‌ی نه‌ریتی له نێوان ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌دا شکڵی ده‌گرت. له وه‌ها که‌ش و هه‌وایه‌کدا وۆر سه‌خت‌بوو که به نامۆکان باوه‌ر بکه‌ی یان به له‌گه‌ڵ که‌سێک که هیچ پێوه‌ندییه‌کت له‌گه‌ڵی نییه بچیته نێو سات و سه‌ودا و تجاره‌ته‌وه.ئه‌گه‌رچی ئه‌م شکڵه له سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی که له‌سه‌ر ئه‌ساسی پێوه‌ندی خزم و خوێشی پێکهاتبوو هه‌تا ده‌ورانێکی زۆر دارای کارکرد بوو، به‌ڵام سنووردار و مه‌حدوودیش بوو. ئه‌م چه‌شنه‌ش به‌و مانایه بوو که تجاره‌تگه‌لی تایبه‌ت به خێزان و بنه‌ماڵه نه‌یده‌توانی ببێته کۆمپانیای حیرفه‌یی و گه‌وره یان بچنه ناویان. هۆکارگه‌لێکی سیاسیی زۆر بۆ وڵاتانێک که له‌سه‌ر ئه‌ساس و زه‌مینه هاوبه‌شه‌کانی کلتووری، قه‌ومی و مێژوویی ده‌ست ده‌ده‌نه هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ یه‌کتر، له ئارادا هه‌یه. به‌ڵام عه‌قه‌لانییه‌تی ئابووری حوکم ده‌کات که باوه‌ڕ ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌ساسی بیچمه غه‌یره شه‌خصییه‌کان بێت.یه‌کپارچه‌گی له ئابووری جیهانیدا ، مسۆگه‌رتر و شوێندانه‌رتر ده‌بێ ئه‌گه‌ر به جێی مه‌به‌ستگه‌لی تاکه‌که‌سی و شه‌خصی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی و له‌جێی فه‌رهه‌نگ له‌سه‌ر ئه‌ساسی نه‌هاده‌کان دابمه‌زرێت. ئه‌مه‌یش روانگه‌یه‌کی رۆژئاوایی نییه به‌ڵکوو شێوه‌نیگا و کردارێکی جیهانیه.
سه‌رچاوه: ایرانگلوبال