سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیڤ
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: دۆستان :: خه‌په‌گیان
تاراوگه
که‌زوان
ره‌وگه
نه‌که‌ڕۆز
په‌یڤ
هه‌وارگه‌ی عاشق
ڕه‌شماڵ
عبدالعزیز مولودی
ده‌نگی ژن مافی منداڵ
ئه‌مین گه‌ردیگلانی
مه‌نسوور سۆفی
په‌یامی بۆکان
راه ارتباطات
قادر وریا
عه‌لی گوڵی
unpo
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
PNA - له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا موراد قه‌ره‌یلان له سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه پێشنیاری رێگه‌چاره‌یه‌كی ئاشتیانه‌ی ئاگربه‌ست و دانوستاندنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا كرد و گوتی: په‌كه‌كه پرۆژه‌یه‌كی ئاشتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا هه‌یه و ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش به‌رهه‌می داواكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌نده جه‌ماوه‌رییه‌كانی كورده.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی خه‌بات، له كۆنگره رۆژنامه‌نووسیه‌كه‌دا كه دوێنێ له بناری قه‌ندیل ئه‌نجامدرا، قه‌ره‌یلان له میانه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند: په‌كه‌كه ئاماده‌ی ئاگربه‌سته به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ریه‌كی ئاشتی دیموكراتیانه‌ی دۆزی كورد له توركیا. ئێمه ئاماده‌ین له یه‌كی ئه‌یلول كه رۆژی ئاشتی جیهانیی شه‌ڕ رابگرین، به‌ڵام ده‌بێ توركیاش ئاماده‌یی هه‌بێت.
له باره‌ی پرسیارێك كه ئاخۆ پێشبینی ده‌كات سوپای توركیا هێرش بكاته‌سه‌ر باره‌گاكانیان، موراد قه‌ره‌یلان گوتی: ئێمه هیوا ناخوازین سوپای توركیا هێرش بكات، به‌ڵام له ئاماده‌باشی ته‌واوداین بۆ به‌رگریكردن له خۆمان و له دۆزه‌كه‌مان
peyamner[09:59 , 24 Aug 2006]