سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیڤ
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: دۆستان :: خه‌په‌گیان
تاراوگه
که‌زوان
ره‌وگه
نه‌که‌ڕۆز
په‌یڤ
هه‌وارگه‌ی عاشق
ڕه‌شماڵ
عبدالعزیز مولودی
ده‌نگی ژن مافی منداڵ
ئه‌مین گه‌ردیگلانی
مه‌نسوور سۆفی
په‌یامی بۆکان
راه ارتباطات
قادر وریا
عه‌لی گوڵی
unpo
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
چه‌ند شه‌و له‌وه پێش خانمه‌که‌م له‌پڕێکدا زگی وه‌ژان که‌وت و دوای چه‌ند کاتژمێرێک، به باشمان زانی که به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی شاری ''لویڤن''(Leuven) وه‌ڕێکه‌وین، دوای لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی پزیشکه‌کان به‌وه گه‌یشتن که ئێش و ئازاره‌که هی ئاپاندیسیته، که چڵک ده‌کاتوو ده‌بێت ده‌ربهێندرێت.
شه‌وێ کاتژمێر 23:30 گه‌یشتینه نه‌خۆشخانه‌که و به‌یانی کاتژمێر7:00 له ساڵۆنی نه‌شته‌رگه‌ریی ماڵئاواییم له 'سارا' کرد. نیوه‌ڕۆ که چوومه‌وه بۆ دیتنی سارا، دیتم هاوژووری پیره‌ژنێکی بلژیکییه‌و ئه‌ویش به‌هۆی نه‌خۆشی به‌ردی گورچیله و دڵ له‌و نه‌خۆشخانه‌یه که‌وتوه. دوایی ئاشنایی سه‌ره‌تایی هه‌ندێک قسه‌وباسی هێنایه گۆڕێ، کێیه و خێزانی بچووک و گه‌وره‌ی چۆنه و ... هتد. وه‌ک بۆخۆی درکاندی به‌داخه‌وه منداڵی نیه، به‌ڵام 9 براو 4 خوشک بوون و هه‌ن.
دوای نیوه‌ڕۆ پیاوێکی باڵابه‌رز و هه‌ندێک پیر هاته‌ژوورێ که مێردی ئه‌و خانمه پیره‌بوو. پیاوه‌که زۆر باشتر مابۆوه له ژنه‌که‌ی و ....
مێرده‌که کووتی'' کادۆیه‌کم بۆ هێناوی''، قابێکی وێنه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ژنه‌که‌ی دانا و ژنه‌که‌ی پێ‌خۆشحاڵ کرد، وێنه‌ی له چوارچێوه‌گیراوی سه‌گه‌که‌ی. سه‌گێکی به ڕه‌گه‌ز '' ڕۆمانی'' و بۆر و هه‌ندێک بڵیند و به دوو گوێی پان و درێژ. پیره‌ژن ڕووی له ئێمه‌کردو کووتی '' ئه‌وه سه‌گه‌که‌مه و کورێکی زۆر شه‌ریفه و زۆرم خۆش ده‌وێت''. بیرم له وه‌ها کادۆ و وه‌ها کوڕوو وه‌ها شه‌ریفبوونێک کرده‌وه و ته‌نیایی و بێ‌منداڵی ئه‌و پیره‌ژنه‌م هاته به‌رچاو... وێنه‌که‌ی له‌سه‌ر مێزی په‌نای دانا، وه‌ها که هه‌میشه بیبینێت.