:: مێنۆی سه‌ره‌کی ::

سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیڤ
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: دۆستان :: خه‌په‌گیان
تاراوگه
که‌زوان
ره‌وگه
نه‌که‌ڕۆز
په‌یڤ
هه‌وارگه‌ی عاشق
ڕه‌شماڵ
عبدالعزیز مولودی
ده‌نگی ژن مافی منداڵ
ئه‌مین گه‌ردیگلانی
مه‌نسوور سۆفی
په‌یامی بۆکان
راه ارتباطات
قادر وریا
عه‌لی گوڵی
unpo
:: لۆگۆی دۆستان ::
RSS
سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیڤ
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: دۆستان :: خه‌په‌گیان
تاراوگه
که‌زوان
ره‌وگه
نه‌که‌ڕۆز
په‌یڤ
هه‌وارگه‌ی عاشق
ڕه‌شماڵ
عبدالعزیز مولودی
ده‌نگی ژن مافی منداڵ
ئه‌مین گه‌ردیگلانی
مه‌نسوور سۆفی
په‌یامی بۆکان
راه ارتباطات
قادر وریا
عه‌لی گوڵی
unpo
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
ئه‌وڕۆه بائه‌وه‌یکه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه و پشوودان‌بوو به‌ڵام به‌یانی زوو وه‌خه‌به‌ر هاتم و که‌وتمه بیر و یادی ڕابردووی ژیانم، هه‌موو ئه‌و کۆڵان و شه‌قامانه‌ی کات وساته‌کانی ژیانمم تێدا تێپه‌ڕکردبوو، هه‌موو ئه‌و ئاواڵ و هاوکلاسییانه‌ی ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دوا ناوه‌ندیم، هه‌موو خۆشی و ناخۆشییه‌کانی. زۆر جاران کاروانی خه‌یاڵ سه‌فه‌ری دوور‌و درێژی پڕ له خه‌مم بۆ ده‌خووڵقێنێت و ناته‌وان ده‌بێ له‌گه‌ڵی که‌وم و ده‌ست له‌ملانی خه‌یاڵی دوور و درێژ ببم. که مامۆستاکانی ده‌ورانی خوێندنم وه‌بیردێته‌وه، ئاواته‌خوازی ئه‌وه‌م که ڕۆژێک بتوانم به خزمه‌تیان بگه‌م و له دڵه‌وه و به گه‌رمی سپاسیان بکه‌م، به‌ڵام زۆریان لێدوورم، ته‌نیا رێگه‌یه‌ک که به زه‌ینم گه‌یشت ده‌ڕبڕینی ئه‌م پێزانینه له ڕێگای ئینتێرنێته‌وه بوو.
نازانم بۆ هه‌موو که‌س وایه یان نا؟ من زۆر جار له‌گه‌ڵ هه‌مووی تاڵی و ناخۆشبوونی ژیانی ڕابردووم سه‌فه‌ر ده‌که‌مه‌وه بۆ ساڵانی ڕابردوو به تایبه‌ت کاتی منداڵی و تازه‌لاویم و به‌تایبه‌تی‌تر هه‌تا ته‌واو کردنی 12 ساڵه‌ی خوێندم له شاری بۆکان. به یه‌که یه‌که‌ی خوێندنگه‌کاندا ده‌چمه‌وه. یادی یه‌که‌یه‌که‌ی هاوڕێکانم ده‌که‌م، هه‌موو ئه‌و مامۆستایانه‌ی که ده‌رسی مه‌عریفه‌ت و ئه‌ده‌ب و زانستیان لێ‌فێربووم. ئه‌وانه‌ی که به عه‌شقه‌وه وانه‌یان ده‌گووته‌وه و بیریان له دواڕۆژی ئێمه ده‌کرده‌وه و ئێمه‌یان به هیواو ئومێدی دواڕۆژی خۆیان داده‌نا، ئه‌وانه‌ی گوێیان نه‌ده‌دا ته‌پ و تۆزی گه‌چ و زۆر جاریش ناله‌باری و کرداری ناحه‌زی هه‌ندێک له هاوکلاسییه‌کان له بوونێکی عاشقانه و وانه‌گووتنه‌وه‌ی خۆیان نه‌ده‌وه‌ستان. زۆرجار به هه‌موو ئه‌و کووچه و کۆڵانانه‌دا ده‌چمه‌وه و ده‌ست به دیوار و دانه‌دانه‌ی خشته‌کانیدا ده‌کێشم. یه‌که‌م خانووی شاری بۆکانمان که به کرێمان گرت، یه‌که‌م خوێندنگه‌م، یه‌که‌م ساڵ و دووهه‌م ساڵ و یه‌که‌م گه‌ڕه‌ک و دووهه‌م گه‌ڕه‌ک و سێهه‌م......هتد.
بۆ من زۆر سه‌خته که چۆن باسی ئه‌و بیره‌وه‌ریانه بکه‌م، چوونکه هه‌میشه ئاوێته‌ی خه‌م و په‌ژاره‌یه‌ک ده‌بێت و زۆر جاریش هاوڕێ له‌گه‌ڵ گلێرکه‌ی فرمێسک، به‌ڵام دیسان وه‌ک هه‌میشه ده‌ستم بۆ پێنووس برد و پێمخۆش‌بوو که لانیکه‌م نێویان بێنمه سه‌ر کاغه‌ز و یادێکیان لێوه‌بکرێت.
خوێندنگه‌ی 'سید حسن کاظمی' که ئه‌وده‌م له ڕووبه‌ڕووی شیرکه‌تی نه‌فتی حه‌بیبزاده بوو که ماڵه‌که‌شمان درووست له کۆڵانی به‌رامبه‌ری و له کۆڵانێکی داخراو(بن بست) و جیرانه ئازیزه‌کانمان به‌تایبه‌ت ماڵه دایه‌په‌ری و هه‌موو ئاواڵه‌کانم و تیمی تۆپێنه‌که‌مان که نێوی ئازیزی ''کوردستان'' مان لێنابوو و زۆر جاریش ده‌ماندۆڕاند. خوێندنگه‌ی 'دکتر شریعتی' و هه‌موو هاوڕێیانم و مامۆستاکه‌مان کاک حه‌سه‌ن قاره‌مانی. خوێندنگه‌ی ' 7 تیر' و مامۆستایان موحه‌ممه‌دی(ریاضی) ، ئاره‌زوومه‌ند(ناظم)، حقیقی(تاریخ)، حسێنی(علوم)، پیرۆتی(ریاضی)، ئاڕشه‌ها(علوم) و ...هتد. خوێندنگه‌ی 'استقلال' و ' نور' و مامۆستا که‌ریمی(آمار)، ئیسلامزاده(ورزش)، عه‌باسی(ادبیات) و ...هتد. خوێندنگه‌ی دووساڵی ئاخری دواناوه‌ندیم ' شه‌هیدان' و مامۆستایان؛ ئیفتخاری(رئیس)، جوڵفا(ناظم)، ابکان(ناظم)، ره‌حمانی(ناظم)، ئاره‌زوومه‌ند(ناظم)، سید ئیبراهیمی قوڕه‌یشی( ادبیات)، حه‌قیقه‌ت(جغرافیا)، شێخله‌ر(اقتصاد)، ده‌باغیان( منطق و فلسفه خه‌ڵکی مهاباد)، به‌هرامی(ورزش)، فازلی(جامعه‌شناسی)، حسامی(روان‌شناسی) و هه‌موو دۆستان هاوڕێیانی ئه‌و ده‌ورانانه.
کلاسه‌کانی کۆنگ‌فۆ و مامۆستا مسته‌فا به‌هرامی و هاوڕێیانی ئه‌و ده‌وره‌یه. هه‌رچه‌ند زه‌ینم یاریم ناکات و زۆر شوێن و نێوم له‌بیرنیه، به‌ڵام یادی دانه‌دانه‌یان به‌خێر و به‌ڕێز بێت.
گه‌ڕه‌که‌کانی نیروگای کۆن، شیرکه‌تی نه‌فتی حه‌بیبزاده و پشت ترمیناڵی مه‌هاباد ئاواڵه‌کانی ئه و گه‌ڕه‌که و هه‌موو شه‌ڕ و دۆستایه‌تییه‌کانمان و خۆشاردنه‌وه‌ی شه‌وانه‌مان و تۆپێن و حه‌وت‌به‌ردێن و سه‌رلاق و مه‌له و جحێلایه‌تی کرچ و کالمان ، شاره‌کی تازه‌ی فه‌رهه‌نگیان و شه‌ونشینیه‌کانی هاوینه‌مان.
هه‌رچه‌ند من له هه‌ژاری و گرفت و کۆسپی زۆردا گه‌وره‌بووم و باڵام کرد، به‌ڵام دیسان یادی هه‌موو ئه‌و که‌س و شوێنانه به خێر.
06/01/2007 بلژیک
|
1 بۆچوونه‌کان
|
بۆچوون بنووسه
کاوه
| 2007-01-07
| چینی: وتار‌و بابه‌تی نوێ

نه‌ناسراو | 2007-01-07
نه زه ر »
سلاو
منیش به و بیر کردنه وت که وتم بیر‌و زورم فیر میسک هه لوه راند فه قه ت ده توانم بلیم یادی ئه و ده م به خیر بی.
انشا الله کوردستان‌مان رزگار بی و نه ته نها تو به لکو هه م‌و دور له ولا ته کان بگه رینه وه بو ولاتی رزگار بوی خویان.

:: په‌ڕه‌کان ::