سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیڤ
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: دۆستان :: خه‌په‌گیان
تاراوگه
که‌زوان
ره‌وگه
نه‌که‌ڕۆز
په‌یڤ
هه‌وارگه‌ی عاشق
ڕه‌شماڵ
عبدالعزیز مولودی
ده‌نگی ژن مافی منداڵ
ئه‌مین گه‌ردیگلانی
مه‌نسوور سۆفی
په‌یامی بۆکان
راه ارتباطات
قادر وریا
عه‌لی گوڵی
unpo
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
ئه‌ورۆ به هه‌ڵکه‌وت له رێگای ئێنتێرنێته‌وه کوردستان تیڤیم گرت، کاتی نان‌خواردن بوو،به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌که وه‌ک هه‌میشه له بن زمانه‌چکووله‌یه‌وه وشه‌كانی ده‌درکاند که من پێم وایه بۆ قسه‌کردن و به‌رنامه‌پێشکه‌ش‌کردن پێویست ناکات که ئه‌وه‌نده فشار بۆخۆی بێنێت، نێوی بۆکان و کاک 'جعفر بابامیری' م گوێ‌لێبوو و ئیتر منیش به‌رده‌وام بووم له چاولێکردن.
باس باسی هه‌ڵپه‌رکێ و تیپی هه‌ڵپه‌رکێی 'ژیله‌مۆ' بوو که تیپێکی هه‌ڵپه‌رکێی بۆکانیه. ئه‌وه‌ی که بۆ من بوو به هه‌وێنی بیره‌وه‌ری، کاک جه‌عفه‌ر بوو، ساڵی 1369هه‌تاوی له زه‌ماوه‌ندی ئامۆزایه‌کم له‌گه‌ڵیان ئاشنا بووم و چه‌ندێک پێکه‌وه هه‌ڵپه‌ڕین و ئیتر له‌و ده‌مه‌وه هه‌ڵپه‌رکێ بۆ من تام و چێژێکی دیکه‌ی په‌یدا کرد. زۆر جوان و تازه هه‌ڵده‌په‌ڕی و سیمایه‌کی تازه‌ی به هه‌ڵپه‌ڕکێ ده‌دا و هه‌موو به‌شداران ته‌ماشای هه‌ڵپه‌رکێی ئه‌ویان ده‌کرد. منیش به‌ش‌به‌حاڵی خۆم زۆرم حه‌ز له هه‌ڵپه‌رکێیه‌و پێم دابێکی زۆر جوان و به‌پێز و پڕواتایه. پێموایه که هه‌ڵپه‌ڕکێ ڕیشه‌ی له په‌رستشی خودایاندا هه‌یه و هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی ته‌نیا چه‌ند حه‌ڕه‌که‌ت و هات و چۆ نیه، به‌ڵکوو تێکه‌ڵێکه له حه‌ڕه‌که‌توو مانا و واتا ژیان و چۆن ژیان. هێمایه‌که که مانا و واتا ده‌روونیه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد نیشانده‌دات. هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو ده‌سره به‌ده‌ستانی گه‌ڕی هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی.
من پێم‌وانیه که هه‌ڵپه‌ڕکێ ته‌نیا هه‌ڵپه‌ڕین بێت و به‌س
گۆڕاوه له‌لایان Kawa له سه‌ر 2006-07-04 له 06:15