سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیڤ
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: دۆستان :: خه‌په‌گیان
تاراوگه
که‌زوان
ره‌وگه
نه‌که‌ڕۆز
په‌یڤ
هه‌وارگه‌ی عاشق
ڕه‌شماڵ
عبدالعزیز مولودی
ده‌نگی ژن مافی منداڵ
ئه‌مین گه‌ردیگلانی
مه‌نسوور سۆفی
په‌یامی بۆکان
راه ارتباطات
قادر وریا
عه‌لی گوڵی
unpo
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
سه‌باره‌ت به کێشه‌ی ژن له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و ته‌نانه‌ت حیزبه کورییه‌کان و زیاتر خستنه‌ڕووی کێشه و گرفتی ژنانی خه‌باتکار وتووێژێکم له‌گه‌ڵ خاتوو کوێستان فتوحی پێکهێناوه که پێشکه‌شتان ده‌کرێت. به‌و هیوایه له به‌ڕه‌وڕووبوونه‌وه‌ی کێشه و که‌ند و کۆسپه‌کان خۆ نیگه‌ران نه‌که‌ین و به فکرێکی ئاواڵه و زانستی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه هه‌وڵی پێویست بدرێت. بێگوومان خه‌سارناسی(آسیب شناسی) ئه‌و گرفتانه ده‌توانن یه‌که‌م هه‌نگاو بن بۆ چاره‌سه‌ر کردن و هێنانه‌گۆڕێی باڵانس له ژیانی ئه‌وڕۆکه‌ماندا که بێگوومان ئه‌و نابه‌رابه‌رییه ته‌نیا کێشه‌ی ژنی کورد نیه به‌ڵکوو کێشه‌ی مڕۆڤی کورده.
پرسیار: تکایه خۆتان پێناسه بکه‌ن و بفه‌موون که له که‌یه‌وه تێکه‌ڵ به خه‌بات و چالاکی بوون؟ وه‌ڵام: ناوم كوێستان ه، ناوبانگم فتوحی، یه له ساڵی 1365 ی هه‌تاوییه‌وه هاتوومه‌ته نێو ڕیزی تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكراته‌وه. ماوه‌ی 20 ساڵه بێ‌پسانه‌وه له ڕیزه‌كانی حیزب‌دا تێكۆشانم هه‌یه.
پرسیار: له‌و مه‌ودایه‌دا چ ئه‌رک و به‌رپرسیارییه‌تێکتان هه‌بوه و ده‌کرێت کار و پرۆژه و به‌رهه‌م و ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌مان بۆ باس بکه‌ی؟ وه‌ڵام: ماوه‌ی دوو ساڵ له كومیته‌ی شارستانی بۆكان له هێزی به‌یان پێشمه‌رگه بووم. دوای ئه‌وێ له ئۆرگانه جۆراوجۆره‌كانی حیزب‌دا ئه‌ركی حیزبیم به‌ڕێوه‌بردووه وه‌ك: كاری تایپ‌و بایه‌گانی‌و كاری ده‌رمانی‌و، ئێستاش 10 ساڵێك ده‌بێ له ئینتشاراتی حیزب‌دا كارده‌كه‌م. له‌په‌نا كاری حیزبییشدا له نێو ژنانیشدا كار ده‌كه‌م، ئه‌ندامی یه‌كیه‌تیی ژنانم‌و له نێوان كۆنفڕانسی 3 تا كۆنگره‌ی 1 ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی ئیجرایی كومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌كیه‌تیی ژنان بووم‌و ئه‌ندامی ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڤاری ژنان یشم. وه‌ك پڕۆژه پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌تیم نه‌بووه، به‌ڵام هه‌میشه هه‌وڵم داوه بۆ ڕیفۆرم‌و باشتر بوونی وه‌زعی ژنان له حیزب‌دا، هه‌وڵم داوه په‌یوه‌ندیی نزیكم هه‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ی دێنه ڕیزی حیزبه‌وه له نزیكه‌وه بیان بینم‌و گوێ له‌یه‌كتر بگرین. هه‌میشه عه‌لاقه‌م هه‌بووه به كاركردن له نێو ژناندا، بۆیه سه‌ره‌ڕای كاری به‌رده‌وامم له ئۆرگانه‌كانی حیزب‌دا له ناو ژنانیشدا به تایبه‌تی ژنانی بنه‌ماڵه‌كانی حیزبی دێموكرات‌دا كۆڕ‌و كووبوونه‌وه‌م پێك هێناوه. یه‌كێك له‌و كارانه‌ی كه نه‌خشم تێیدا هه‌بووه‌و پێوه‌ندیی به مه‌سه‌له‌كانی ژنانه‌وه بووه، ده‌ركردنی گۆڤارێكی وه‌رزیی بۆ ژنان له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه كه یه‌كێك له‌و كه‌سانه كه لێره‌دا جێی خۆیه‌تی ناویشی بێنم هاوڕێ‌و هاوكار‌و هاوسه‌ری خۆم قادر وریا بوو كه به ڕاستی ئه‌و له سه‌ره‌تادا نه‌خشی سه‌ره‌كی له ده‌ركردنی ئه‌و گۆڤاره‌دا هه‌بوو. ئه‌م ئه‌ركه واته ده‌ركردنی گۆڤاری ژنان كه گۆڤاری یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراته به به‌رهه‌مێكی به‌نرخی ده‌زانم. هه‌رچه‌ند ناڵێم گۆڤارێكی زۆر ڕێك‌وپێك‌و به‌نێوه‌رۆكه، به‌هه‌رحاڵ له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین پێم خراپ نیه، هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر زیاتر خۆمانی بۆ ماندوو بكه‌ین ده‌توانێ زۆر له‌وه‌باشتر بێ.نازانم مه‌به‌ستت له ده‌سكه‌وت، ده‌سكه‌وتی تاكه‌كه‌سییه یا ده‌سكه‌وتی ئێمه‌ی ژنانی دیموكرات به شێوه‌یه‌كی گشتییه؟ به‌لای منه‌وه ده‌سكه‌وتم ئه‌وه‌یه كه فێربووم بۆ گه‌یشتن به ژیانێكی ئینسانی‌و گه‌یشتن به دنیایه‌كی به‌رابه‌ر‌و بێ‌چه‌وسانه‌وه، پشت به توانای خۆمان ببه‌ستین‌و، به‌رده‌وامیش له خه‌بات دابین بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانمان.
پرسیار: پێش ده‌سپێکردن به خه‌بات له نێو حیزبی دێموکرات‌دا یان بڵێین هاتنه نێو شۆڕشه‌وه چۆن ده‌تڕوانیه کوردستان و شێوه‌ی خه‌بات بۆ کوردستان و ئێستا دوای ئه‌و چه‌ند ساڵ ئه‌زموونه چۆن ده‌یبینێوه؟ وه‌ڵام: بێگومان دیدی ئێستام له‌گه‌ڵ ئه‌و كاته زۆری جیاوازی هه‌یه. بۆ كچێكی 16ـ 17 ساڵ ئه‌ویش له‌و سه‌رده‌مه‌دا (20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر) له دنیایه‌كی داخراودا، ده‌بێ چۆن بێ؟ زۆر رووكه‌شی ده‌مڕوانییه كوردستان‌و كێشه‌كانی‌و شێوه‌ی خه‌بات، ئه‌سڵه‌ن زانیارییه‌كی ئه‌وتۆم نه‌بوو تا بیر له شێوه‌ی خه‌بات بكه‌مه‌وه. ئه‌و كات پێم وابوو خه‌بات كردن یانی چه‌ك هه‌ڵگرتن، به پێچه‌وانه‌ی ئێستام كه زۆر له چه‌ك بێزارم. ئه‌و كاته ته‌نیا ئه‌و كوردستانه‌م ده‌دی كه خۆمی لـێ‌ده‌ژیام‌و پێشم وابوو دوژمنه‌كه‌مان هه‌ر كۆماری ئیسلامییه كه هه‌موو رۆژێ به تانگ‌و تۆپ هێرشی ده‌كرده‌سه‌ر‌و وێرانی ده‌كرد. به‌ڵام ئێستا كێشه‌ی هه‌ریه‌ك له به‌شه‌كانی كوردستان به هی هه‌موو كوردی ده‌زانم، ده‌سكه‌وتی هه‌ر به‌شێكیشی هه‌ر به هی هه‌موو كورد ده‌زانم. دوژمنی هه‌ر به‌شێكێشی به دوژمنی هه‌موو كوردستان ده‌زانم، له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌شم هه‌رگۆڕانێكی له‌م به‌شانه‌ی كوردستان روو بدا كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌و له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ش. ئێستا ئازاری هه‌ربه‌شێكی كوردستان به هی خۆم ده‌زانم، شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ولێر‌و كه‌ركووك‌و.... وه‌ك شه‌هیدانی مه‌هاباد‌و سنه‌و سه‌قز‌و.... كار له رۆحم ده‌كه‌ن.
پرسیار: ژن چۆن پێناسه ده‌که‌ی و چۆنی ده‌بینی له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا؟ وه‌ڵام: پێناسه‌ی من بۆ ژن: ژن پێش ئه‌وه‌ی ژن بێ مرۆڤه، مرۆڤێكه له رۆح‌و جه‌سته پێك هاتوه كه پڕیه‌تی له ژیان دۆستی، پڕیه‌تی له خۆشه‌ویستی، پڕیه‌تی له میهره‌بانی كه ئه‌م هه‌موو جوانیانه پێشكه‌شی ئه‌م جیهانه ده‌كا. به‌ڵام ئه‌م مرۆڤه له كۆمه‌ڵی كوردستاندا بارودۆخێكی زۆر دژواری هه‌یه، كێشه‌ی ژنی كورد جگه له‌وه‌ی سیاسییه، ئابوورییه، كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و... سه‌ره‌تاییترین مافه ئینسانییه‌كانی پێشێل ده‌كرێ، به مرۆڤێكی پله دوو چاوی لێده‌كرێ‌و مڵكی مرۆڤێكی دیكه‌یه به ناوی پیاو. حه‌قی بڕیاردان له سه‌ر چاره‌نووسی خۆی نیه، رۆح‌و جه‌سته‌ی داگیركراوه‌و ته‌نانه‌ت شێوه‌ی جلوبه‌رگ له‌به‌ركردنیشی له لایه‌ن پیاوانی بنه‌ماڵه‌وه یا كۆمه‌ڵ كۆنترۆڵ ده‌كرێ. درۆیه ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن ژنی كورد هه‌میشه رێزی لێ‌گیراوه. ئه‌وه چ رێزێكه رۆح و جه‌سته‌ی داگیر بكرێ، ئه‌وه چ رێزێكه له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی زیندانی ده‌كرێ، چه‌قۆی له مل ده‌سوون؟! له‌سه‌ریه‌ك من ژن له كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا وه‌ك ئه‌سیرێك ده‌بینم به ده‌ست زۆردارێكه‌وه به ناوی داب‌ونه‌ریت‌و فه‌رهه‌نگی دواكه‌وتوو، له‌سه‌روو ئه‌وانه‌ش هێزێكی گه‌وره هه‌یه بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و داب‌و نه‌ریت‌و فه‌رهه‌نگه، ئه‌ویش یاسا‌و ئایین‌و پیاون ده‌ستیان داوه‌ته ده‌ستی یه‌ك بۆ كۆیله هێشتنه‌وه‌ی ژنان
پرسیار: ده‌فه‌رمووی که هه‌موو شتێک مووڵکی پیاوه، باشه پێتوانیه که ئێوه‌ی ژنانیش له نێو حیزب‌دا هه‌تا ئێستا یان نه‌تان زانیوه یان نه‌تان توانیوه شۆڕشێکی جێگیر و شیاو پێک بێنن له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و نابه‌رامبه‌ری و کۆیله‌یه‌تیه؟ وه‌ڵام: به‌ڵـێ ئه‌وه‌ش راسته ژنانیش نه‌یانتوانیوه شۆرشێكی جێگیر‌و شیاو پێك بێنین. بۆ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان‌و هه‌ڵوێسته‌كانمان یه‌ك نه‌بووه بۆ داكۆكی كردن له خۆمان. به‌شی زۆری ژنانی نێو ریزه‌كانی حیزبی دیموكرات ئه‌و چاره‌نووسه‌یان قبووڵ كردوه‌و بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه. به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ژنانێكیش هه‌بووبن ساحه‌بی راوبۆچوونی خۆیان بووبن‌و له هێندێك مه‌یدانا رچه‌شێنییان كردبێ‌و ره‌خنه‌یان له هه‌ڵسوكه‌وتی حیزب‌و پیاوانی حیزب گرتبێ، پرشوبڵاوبوون. ئه‌م پڕشوبڵاوییش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی قسه‌كانیان ته‌ئسیرێكی نه‌بێ‌و ئه‌م كولتووره پیاوسالاره هه‌ر به زاڵی بمێنێته‌وه.دیاره هۆكارێكی دیكه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناوشیارییه كه به‌داخه‌وه ده‌بێ بڵێم زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ژنانی ناو ریزه‌كانی حیزب لێی بێبه‌شن، به تایبه‌ت ژنانی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانی كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزب. هه‌وڵیش نه‌دراوه بۆ وشیاری‌و پێگه‌یاندنیان. ته‌نانه‌ت ئه‌و كچانه‌ی كه روویان له ریزی حیزب كردوه به مه‌به‌ستی پێشمه‌رگایه‌تی ئه‌وانیش له باری فیكری‌و سیاسی‌و رێكخراوه‌یییه‌وه گرنگییان پێ‌نه‌دراوه. ته‌نیا‌و ته‌نیا ته‌شویق كراون بۆ شوو كردن. شووكردنیش بۆ كچێكی پێشمه‌رگه له ریزی حیزبی دیموكراتدا یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی ئه‌وه‌بووه كه خزاندراوه‌ته‌وه ماڵه‌وه. به ده‌یان نموونه هه‌ن له‌و باره‌وه، كه به چ شوور‌و شه‌وقێكه‌وه دنیای ته‌نگه‌به‌ری ماڵه‌وه‌یان به‌جێهیشتوه‌و هاتوونه‌ته ریزی پێشمه‌رگایه‌تی به مه‌به‌ستی خه‌بات‌و تێكۆشان. به‌ڵام هه‌ر له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا هه‌موو شوور‌و شه‌وق‌و چالاكییه‌كی تێدا مردوه‌و دیسان خزاونه‌ته‌وه ناو ماڵ‌و دنیای‌یه‌كی داخراو.
پرسیار: کێشه‌ی ژن چۆن پێناسه‌ده‌که‌ی له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا؟ کێشه‌کان چین؟ ئایا به‌ڕێزتان که له نێو حیزبێکی مۆدێڕن‌دا خه‌ریکی خه‌بات و تێکۆشانن و له ئه‌ساسنامه‌ی حیزبی دێمۆکرات‌دا باس له مافی مڕۆڤ کراوه وبه‌ته‌مه‌نترین حیزبه له کوردستاندا، ئایا ئێوه وه‌ک ژن له‌گه‌ڵ پیاوانی نێو حیزب‌دا وه‌ک یه‌ک چاوتان لێده‌کرێ؟ ئه‌گه‌ر نا کێشه یان کێشه‌کان چین به ڕای ئێوه؟ وه‌ڵام: دیاره كێشه‌و هه‌ڵاواردن دژی ژنان دیارده‌یه‌كی جیهانییه‌و تایبه‌ت نیه به كۆمه‌ڵی كوردستان، به‌ڵام ئه‌م كێشانه له كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا به شێوه‌یه‌كی زۆر بێ ڕه‌حمانه‌و دڵڕه‌قانه‌تر ده‌بینرێن. كێشه‌ی ژنان له كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا لایه‌نی یاساییان هه‌یه به‌تایبه‌ت ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌و یاسایانه كه به‌شی زۆریان هی چه‌ندین سه‌ده پێش ئێستان، كۆماری ئیسلامی ئێستاش كاریان پێ‌ده‌كا، ڕێگه‌ی له هه‌ر جۆره جووڵانه‌وه‌یه‌كی ئازادانه‌ی ژنان گرتوه. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كولتوور‌و بیروبۆچوونی پیاوسالاری ته‌واو ڕۆچۆته نێو بیر‌و مێشكی هه‌موو تاكێكی كورد. هه‌موو شتێك لێره موڵكی پیاوه، ماڵ، منداڵ، ته‌نانه‌ت جه‌سته‌و ڕۆحی ژنانیش موڵكی پیاون. ژنانیش گیرۆده‌ی یاسا‌و ڕێساكانی پیاوسالارین. بۆ هه‌موو شتێ هه‌رپیاو بڕیارده‌ره، كۆمه‌ڵگه پڕه له ترس، هه‌ڕه‌شه، توندوتیژی، گومان‌و ..... بۆ ژنان، ئه‌مانه هه‌مووی كێشه‌ن. له فه‌زایه‌كی ئاوا دا ژن ده‌بێ ژیانی چۆن بێ؟! هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵه‌كه‌مان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوو كه‌م‌تاكورتێك ئاڵوگۆری به‌سه‌ردا هاتوه، به‌ڵام ئه‌و ئاڵوگۆڕانه ئه‌وه نین كه زۆر دڵیان پێ‌خۆش كه‌ین. ئه‌وه‌تا ئێستاش ژن ته‌نیا له‌سه‌ر گومانێك سه‌رئه‌بڕدرێ، كچان له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی زیندانی ده‌كرێن یان به له‌چكه‌كه‌ی سه‌ریان ده‌خنكێنرێن!!. هه‌موو ده‌زانین له‌م ساڵانه‌دا خۆسووتاندن په‌ره‌ی سه‌ندوه، ژنان ئه‌گه‌ر له ژێر توندترین چه‌وسانه‌وه‌ی تونددا نه‌بن بۆ په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خۆسووتاندن كه ده‌ردهێنه‌رترین مردنه؟ ئه‌وانه ته‌عبیر له چی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له ئازار‌و مه‌ینه‌تی‌و بێ به‌شی نه‌بێ؟له‌وه‌ڵامی به‌شی دووهه‌می پرسیاره‌كه‌ت دا ده‌ڵێم: من جاروبار له مۆدێرن بوونی حیزبه‌كه‌ی خۆشمان گومانم هه‌یه، به‌ڵێ له ئه‌ساسنامه‌ی حیزب‌دا باسی زۆر شتی جوان كراوه، به‌ڵام نووسراوه شتێكه‌و واقع شتێكی دیكه‌یه، به‌ڵێ حیزبی دێموكرات زۆر كاروكرده‌وه‌و به‌رنامه‌ی جوانی هه‌یه بۆ كۆمه‌ڵ. به‌ڵام ڕه‌نگه زۆر سه‌یر بێ به‌لاتانه‌وه ئه‌گه‌ر بڵێم له‌نێو بنه‌ماڵه‌كانی حیزبی دێموكرات‌دا كچ ڕه‌دوو كه‌وتوه(*) یان گه‌نج خۆی كوشتوه. تۆ بڵێی ئه‌مانه له چییه‌وه سه‌رچاوه بگرن؟ حیزبی ئێمه له به‌رنامه‌كه‌یدا ده‌ڵـێ: ژن‌و پیاو بۆ كاری وه‌ك یه‌ك مووچه‌ی وه‌ك یه‌ك وه‌رده‌گرن. ئه‌مه شتێكی زۆر باشه‌و پێشكه‌وتووانه‌یه. دیاره دۆخی ژنان له ناو حیزب‌دا هێندێك باشتره له‌چاو ژنانی نێو كۆمه‌ڵ هه‌رچه‌ند من قه‌ت به‌وه ڕازی نیم چونكه له نێو بنه‌ماڵه‌كاندا هه‌ر پیاو بڕیارده‌ره‌و قسه‌ی ئاخر هه‌ر پیاو ده‌یكا، ژنان هه‌ر له دواوه‌ی پیاوانن، تفكری پیاوسالاری زۆر به زه‌قی ده‌بینم. من ئه‌مانه به كێشه ده‌زانم.
پرسیار: کوێستان خانم، وه‌کی بۆخۆتان ئاماژه‌تان پێکردووه له به‌شی چاپه‌مه‌نی حیزب‌دا خه‌ریکی چالاکین و ئه‌وه‌ش ده‌توانێت ئه‌و په‌یامه به من بدات که ئێوه‌ی به‌ڕێز سه‌روکار و له‌گه‌ڵ نووسین و هه‌واڵ و وتار و کتێب و ....هتد و به گشتی زانیاریه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که به باوه‌ڕی من که‌سی وه‌ک به‌ڕێزتان ده‌توانێ له زۆر که‌سی دیکه زانیاری و ئه‌زموونی فکری زیاتر بێت، ئه‌دی باشه بۆ زۆر جار ته‌نانه‌ت ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دیموکراتیش ده‌ڵێن که له حیزب‌دا ژنی لێهاتوومان نیه؟ باشه دوای ئه‌و هه‌مووه ساڵه تێکۆشان و خه‌باتی به‌رده‌وام و کاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووری و..هتد، چۆنه که حیزبی دێموکرات نه‌بۆته خاوه‌ن ژنی لێهاتوو؟ یان ده‌کرێت که به ڕاشکاوی ئه‌و قسه‌یه‌ی ئه‌وان ڕه‌دکرێته‌وه؟ وه‌ڵام : ده‌زانی مه‌سه‌له چیه، من ناڵێم ژنی لێهاتوو له حیزب دا هه‌ر نیه. دیاره ئه‌گه‌ر هه‌شبێ ئه‌وه‌نده كه‌من که له دنیا پڕله نایه‌كسانییه‌كه‌ی پیاواندا ون بوون. پاشان ئه‌وان له وه‌ڵامی ئه‌و خه‌وڵكانه‌دا كه لێیان ده‌پرسن بۆچی له پۆسته كلیدییه‌كانی حیزب ژن نابینرێن؟ وه‌ڵامه‌مه‌یان ئه‌وه‌یه كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنی لێهاتوومان نیه. ئه‌منیش لێیان ده‌پرسم حیزبی دیموكرات! بۆچی به 61 ساڵ ته‌مه‌نه‌وه‌و، 61ساڵه دروشمی پێشكه‌وتووانه ده‌ده‌ی‌و باسی مافی ژن‌و رۆڵی ژن ده‌كه‌ی‌و خۆت به گه‌وره‌ترین حیزبی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌زانی، به‌ڵام نه‌توانیوه چه‌ند ژنی لێهاتوو جه‌زبی ریزه‌كانی حیزبه‌كه‌ت بكه‌ی؟. یان نه‌توانیوه ئه‌وانه‌ی كه روویان تێ‌كردووی په‌روه‌رده‌یان بكه‌ی‌و ببنه ژنی لێهاتوو؟ ئه‌من نازانم پێوانه‌یان چیه بۆ لێهاتوویی؟ من ده‌پرسم ئایا ئه‌و پیاوانه‌ی كه له‌كۆنگره‌كانی حیزب‌دا هه‌ڵبژێردراون هه‌موویان له هه‌موو بارێكه‌وه (سه‌تحی سه‌وادی به‌رز، ئاگایی، مودیرییه‌ت‌و...) لێهاتوون؟ یان ئه‌گه‌ر ده‌گاته سه‌ر ژنان ده‌بێ هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یان تێدا بێ.هه‌ر چه‌ند من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م ئه‌وانه‌ی كه ده‌بنه رێبه‌ریی حیزبێك پێویسته هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدا بێ. كه به‌داخه‌وه ئه‌و مه‌رجانه هه‌مووی له‌و پیاوانه‌ی له رێبه‌ریی حیزبی دیموكرات بوون نه‌بووه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كادره ژنه‌كانی حیزب له گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه‌ی له كۆنگره‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌دا هه‌ڵبژێردراون‌و پۆستی كلیدییان پێ‌سپێردراوه، مقایسه بكه‌م، ئه‌و قسه‌یه به سه‌راحه‌ت ره‌ت ده‌كه‌مه‌وه كه گۆیا ژنی لێهاتوو له حیزب‌دا نیه. به‌س به‌داخه‌وه ئه‌و پێوانه‌و مه‌رجانه ته‌نیا كه ده‌گه‌یشته سه‌ر ژنه‌كان به ته‌واوی له‌به‌رچاوده‌گیرا. ئاره‌زوومه بۆ پیاوانیش وابوونایه
مالبةريكى جوانت هةية. سباس
ماندوو نةبى
خاليد محةممةدزادة