:: مێنۆی سه‌ره‌کی ::

سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیڤ
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: دۆستان :: خه‌په‌گیان
تاراوگه
که‌زوان
ره‌وگه
نه‌که‌ڕۆز
په‌یڤ
هه‌وارگه‌ی عاشق
ڕه‌شماڵ
عبدالعزیز مولودی
ده‌نگی ژن مافی منداڵ
ئه‌مین گه‌ردیگلانی
مه‌نسوور سۆفی
په‌یامی بۆکان
راه ارتباطات
قادر وریا
عه‌لی گوڵی
unpo
:: لۆگۆی دۆستان ::
RSS
سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیڤ
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: دۆستان :: خه‌په‌گیان
تاراوگه
که‌زوان
ره‌وگه
نه‌که‌ڕۆز
په‌یڤ
هه‌وارگه‌ی عاشق
ڕه‌شماڵ
عبدالعزیز مولودی
ده‌نگی ژن مافی منداڵ
ئه‌مین گه‌ردیگلانی
مه‌نسوور سۆفی
په‌یامی بۆکان
راه ارتباطات
قادر وریا
عه‌لی گوڵی
unpo
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
پرسیار: ئایا هه‌تا ئێستا هیچ حه‌ول و ته‌قه‌ڵلایه‌ک له لایه‌ن ئێوه یان ژنانی نێو حیزبه‌وه دراوه بۆ هێنانه گۆڕێی به‌رنامه و پلانی تازه یا پێکهێنانی گۆڕانکاری؟ ئایا به بڕیوه‌چوون؟ ئامانجه‌کانیان چ بوون و هه‌تا چه‌نده ڕازین له ده‌سکه‌وته‌کان؟ وه‌ڵام: به‌ڵـێ هه‌وڵ دراوه بۆ گۆڕان. به‌ڵام له سیستمی تا ئێستای حیزب‌دا نابه‌رابه‌ری له بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا به شێوه‌ی شاراوه‌و ئاشكرا هه‌ست پێ‌كراوه. بۆیه ده‌نگه‌كان له چاو ئه‌و وه‌زعه‌ی كه هه‌یه به بڕوای من كه‌م بووه. بۆیه ئه‌وده‌نگانه‌ی هه‌وڵی گۆڕانیان داوه به هیچ كوێ نه‌گه‌یشتوه. من پێم وابێ هه‌وڵه‌كان له رێگای رێكخراوێكی وه‌ك یه‌كیه‌تیی ژنانه‌وه‌بێ كاراتر ده‌بێ. به‌ڵام نه‌ك ئه‌و یه‌كیه‌تیی ژنانه‌ی ئێستا. چونكه پێم وایه یه‌كیه‌تیی ژنان زیاتر لاسای حیزب ده‌كاته‌وه‌و پاشكۆیه‌كی ته‌واوی حیزبه. من وه‌ك خۆم رازی نیم له به‌رخوردی حیزب به‌رامبه‌ر به چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ژنان. به‌شێك له‌و ژنانه‌ی پێش ئه‌وه‌ی بێنه نێو ریزی حیزب كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه، تا ئێستا به ده‌یان ژن روویان له ریزه‌كانی حیزب كردوه‌و داوایان كردوه ببنه پێشمه‌رگه، به‌ڵام به هۆی كێشه‌كانیانه‌وه له حیزب‌دا وه‌رناگیرێن. ته‌نانه‌ت هیچ هه‌وڵێك نه‌دراوه كه‌مێك له ئازاره‌كانیان كه‌م بكرێته‌وه‌و رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانیان بیبنرێته‌وه. من بۆخۆم كاتی خۆی به چه‌ندین جار چوومه‌ته لای به‌رپرسانی حیزب و داوا‌و تكام كردوه لێیان كه ئه‌و ژنانه هه‌ر وا وێل نه‌كرێن‌و به‌رامبه‌ر به چاره‌نووسی ئه‌و ژنه بێ‌ده‌ره‌تانانه حیزب بێ‌ته‌فاوه‌ت نه‌بێ. به‌ڵام وڵامێكم دراوه‌ته‌وه كه قه‌ت پێی قانع نه‌بووم.كێشه‌ی ژنان كێشه‌ی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه، كێشه‌ی ئه‌وان ته‌نیا گرفتی بوونه‌وه‌رێكی دیاریكراوه نیه ته‌نیا پێوه‌ندیی به خودی خۆیه‌وه هه‌بێ. بۆیه ئه‌گه‌ر حیزب به‌رامبه‌ر به‌و توێژه له كۆمه‌ڵ خه‌مسارد بێ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر به هه‌موو كۆمه‌ڵ خه‌مسارده. چونكه كێشه‌ی ژنان پێوه‌ندیی هه‌یه به هه‌موو كۆمه‌ڵه‌وه.
پرسیار: باشه بۆ لاسایی نه‌کردنه‌وه‌ی یه‌کێتی ژنانی له حیزبی دێموکرات به‌رنامه‌یه‌کتان به‌ده‌سته‌وه‌یه؟وه‌ڵام : ئه‌من پێم وایه یه‌كیه‌تیی ژنان هه‌تا به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا كار بۆ كێشه‌كانی ژنان بكا، زۆر زۆر له دوای ژنانی كوردستانه‌وه ده‌بێ. یانی به‌جێ ده‌مێنی له‌و حه‌ره‌كه‌ته‌ی ژنانی نێوخۆی كوردستان كه حه‌ره‌كه‌تێكی رۆشنبیری‌و فه‌رهه‌نگی گه‌وره‌یان وه‌ڕێ خستوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌مڕۆیی‌یانه‌و رادیكاڵانه كار بۆ كێشه‌كانی ژنان ده‌كه‌ن. حه‌زده‌كه‌م ئه‌م پرسیاره له به‌ڕێوه‌به‌رانی یه‌كیه‌تیی ژنان بكرێ. به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگام لێیان بێ هه‌تا ئه‌م له‌حزه‌یه‌ش كاره‌كانی هه‌ر كۆپییه‌كن له حیزبی دیموكرات، هه‌ر چاویان له ده‌می حیزبه بزانن ئه‌وان به‌رنامه‌و پلانیان چییه بۆیان. ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێ حیزبی دیموكرات حیزبێكی پیاوسالاربووه هه‌تا ئێستاش. كێشه‌ی ژنانی زۆر به‌كه‌متر له‌وه زانیوه كه خۆی پێوه‌خه‌ریك بكا. بۆیه جارێكی دیكه‌ش ده‌یڵێمه‌وه یه‌كیه‌تیی ژنان له‌مه‌وبه‌دوا زۆر پێویسته خۆی له‌م بازنه ته‌نگه‌به‌ره‌ی حیزبایه‌تی بێنێته‌ده‌ر‌و به‌بی ترس‌و شه‌رم كار بۆ پرسی ژنان بكا‌و، خۆی به‌رنامه‌ی بۆ كاری خۆی هه‌بێ‌و بۆ رووداوه‌كانی پێوه‌ندیدار به ژنانه‌وه خۆی هه‌ڵویستی هه‌بێ، چی دیكه چاوی له ده‌می حیزبی دیموكرات نه‌بێ بزانێ ئه‌و چی ده‌ڵـێ ئینجا هه‌ڵوێست بگرێ. كاتی ئه‌وه هاتوه واز له‌و لاسایی كردنه‌وه بێنێ. ئه‌مانه هیچی به‌و مانایه نین ئه‌وه ده‌بێته وازهێنان له ئامانجه سیاسییه‌كانیان كه له به‌رنامه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستاندا هه‌یه. پاشان كاركردن بۆ پرسی ژن له‌م كۆمه‌ڵه‌ی ئێمه‌دا شه‌رمنانه ناكرێ. وتم من شه‌رم‌و ترس له له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و یه‌كیه‌تییه‌دا ده‌بینم هه‌تا به‌و شێوه‌یه‌ش بن ژنان ده‌سكه‌وتیان نابێ.
پرسیار: بۆ نه‌هێشتنی کێشه‌کانی ژن له نێو حیزب‌دا چ پێشنیار یان به‌رنامه‌یه‌کتان هه‌یه؟ ئه‌دی بۆ کێشه‌کانی ژن له نێو کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا به هیوای چین و چ پێوه‌ندییه‌ک له نێوان ئه‌و کێشانه و پێشمه‌رگه‌بوونتان ده‌بینن؟ ئایا کار یان به‌رنامه‌یه‌کی جیددیتان به‌ده‌سته‌وه‌یه؟ وه‌لام : من پێش هه‌موو شتێك كێشه‌ی ژنان له حیزب‌دا ده‌به‌ستمه‌وه به بیروبۆچوونی پیاوسالاری له حیزب‌دا كه زۆر زاڵه‌و له رۆحیه‌ی ئه‌ندامان‌و ساختاری حیزب‌دا به پڕڕه‌نگی ده‌ی‌بینم. بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م حیزب ده‌بێ ئه‌و جۆره بیروبۆچوونانه له‌خۆی بسڕێته‌وه‌و به بیر‌و فكرێكی نوێوه كار بۆ مه‌سه‌له‌كانی ژنان بكا‌و به كرده‌وه گرنگی به رۆڵی ژنان بدا. پێویسته زۆر به‌جیددی هه‌وڵی لابردنی ئه‌و كۆسپ‌و ته‌گه‌رانه‌ی له‌سه‌ر رێی ژنانن بدا بۆ ئه‌وه‌ی ژنان ناچار نه‌بن به‌هۆی ئه‌وانه‌وه له زۆر كار‌و چالاكیی‌و مه‌سئوولییه‌ت خۆ ببوێرن. له حیزبی دێموكرات‌دا زۆر ژن هه‌ن (ژنانی بنه‌ماڵه حیزبییه‌كان) حه‌ز ده‌كه‌ن له كار‌و چالاكی حیزبی‌دا به‌شداری بكه‌ن به‌ڵام له‌لایه‌ن هاوسه‌ر یان باوك‌و برا دیموكراته‌كانیانه‌وه!! ئیزنیان پێ‌نادرێ، له‌لایه‌ن حیزبه‌وه هیچ لـپرسینه‌وه‌یه‌ك نیه له‌سه‌ر ئه‌م پیاوانه كه بۆچی ره‌فتاریان وایه. حیزبێك واقعه‌ن كه خۆی به دێموكرات‌و پێشڕه‌و مۆدێڕن ده‌زانێ ده‌بێ، ئه‌ندامانی خۆی به‌شێوه‌یه‌ك په‌روه‌رده بكا كه باوه‌ڕ هه‌بوون به یه‌كسانیی ژن‌و پیاو ببێته فه‌رهه‌نگ‌و یاسای ئه‌ندامه‌كانی كه به‌داخه‌وه من ئه‌وه نابینم له نێو پیاوانی دیموكراتدا.نموونه‌یه‌كی دیكه كه كێشه‌یه له‌به‌رده‌م ژنانی پێشمه‌رگه‌دا بوونی منداڵه. به‌هۆی منداڵه‌وه به‌شێكی زۆر له ژنانی چالاكیش ناچار بوون له زۆر كار‌و مه‌سئوولییه‌ت خۆببوێرن. حیزبی دیموكرات تا ئێستاشی له گه‌ڵ بێ ئاوڕی له‌و كێشه‌یه نه‌داوه‌ته‌وه‌و ئه‌م گرفتارییه‌ی ژنانی بۆ گرنگ نه‌بووه. بۆ نموونه مۆڵه‌تی منداڵ بوون له حیزب‌دا بۆ ژنان 3 مانگه، دیاره 2 مانگ بوو ئه‌وه‌ش به هه‌زار داد‌و هاوای ژنه‌كان بوو به 3 مانگ. دوای ئه‌و سێ مانگه ژن ده‌بێ به‌منداڵه ساواكه‌یه‌وه بچێته سه‌ركار به‌ڵام له شوێنی كار، نه‌ك هه‌ر هیچ ئیمكاناتیك بۆ پێڕاگه‌یشتنی منداڵه‌كه نیه، به‌ڵكوو هه‌موو شته‌كان نه‌گونجاون له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ی منداڵ یان ناچار ده‌بێ واز له كار‌و فه‌عالییه‌ت بێنێ كه زۆربه‌ی ژنه‌كان وازیان له كا‌و‌و چالاكی هێناوه‌و خزاونه‌ته‌وه ناو ماڵه‌كان، كه ئه‌وه‌ش بۆ پیاواكان زۆر به‌قازانجتره له‌وه‌ی كه چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م گرفته‌ی ژنان ببیننه‌وه! به‌داخه‌وه ده‌بێ بڵێم ژنانی نێو حیزبی دیموكرات زۆر سستن. ئه‌گه‌ر به هه‌موو لایه‌ك چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و وه‌زعه نه‌بینینه‌وه به‌شی زۆریان پاسیڤ ده‌بن. چونكه ده‌بینن حیزبه‌كه‌یان هه‌ست به‌به‌رپرسیاره‌تی ناكا له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌كانیاندا. هه‌رچه‌ند من خۆم پاساوێك بۆ ئه‌م سستی‌و ناچالاكییه‌ی ئێستا له نێو ژنانی حیزب دا هه‌یه ناهێنمه‌وه، چونكه پێم وایه بۆخۆمان ده‌بێ ئه‌وه‌نده ده‌نگمان به‌رز بێ كه حیزب ناچار بكه‌ین گوێمان لـێ بگرێ‌و بۆ ئالوگۆڕ له‌وه‌زعی ژناندا پابه‌ند بێ به دورشمه‌كانی خۆی. راسته حیزب به‌و جۆره‌ی پێویسته چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی ژنانی له نێو كۆمه‌ڵگه‌و ته‌نانه‌ت له ریزه‌كانی خۆشی‌دا نه‌كردوه. به‌ڵام ئه‌وه خۆمانین ده‌بێ باوه‌ڕمان به‌خۆمان‌و به‌یه‌كتری هه‌بێ‌و هه‌ڵوێسته‌كانمان به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌له‌و گیروگرفته‌كانی ژنان، بكه‌ینه یه‌ك. به‌داخه‌وه ناچالاكی‌و بێده‌نگی له ناو ژنه‌كاندا وای كردوه حیزبیش گوێ نه‌داته گرفته‌كانیان. ئه‌م خسڵه‌تی بێده‌نگییه كه له نێو به‌شێكی زۆری ژنانی كۆمه‌ڵی كورده‌وای دا هه‌یه، له نێو ژنانی ناو حیزبیش دا هه‌یه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته هۆی زاڵبوونی كولتووری به‌كه‌مزانینی ژنان. ئه‌من خۆم زۆر له‌م شێوه‌كاركردنه ناڕازیم و زۆریشم ره‌خنه هه‌یه له كاره‌كانی یه‌كیه‌تیی ژنان. من نازانم له داهاتوودا چ به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه بۆ گۆڕینی ئه‌م شێوه‌كاره‌و بۆ به‌رنامه‌و پلانی تازه‌و ناساندنی كێشه‌كانی ژنان له حیزب‌دا. به‌ڵام وه‌ك خۆم قه‌ت بێده‌نگ نابم، هه‌میشه هه‌وڵم داوه‌و هه‌وڵیش ده‌ده‌م بۆ تێكدانی سیستمی نایه‌كسان، كه ئه‌و سیستمه پیاوسالاره‌یه. به‌رده‌وامیش كاری بۆ ده‌كه‌م.
پرسیار: باشه ناکرێت که شوێنێک وه‌ک باخچه‌ی ساوایان له نزیک شوێنی کار بۆ منداڵانی ساوا پێک بێت و به‌مشێوه‌یه دایکه‌کانیش ده‌توانن درێژه به کار و چالاکی بده‌ن؟ وه‌ڵام: بۆ ناكرێ زۆر باش ده‌كرێ‌و ده‌كرا. ئه‌من پێم وایه حیزبی دیموكرات ئه‌گه‌ر كار‌و رۆڵی ژنانی بۆ گرنگ بوایه، ئه‌و ئیمكاناته‌شی دابین ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ژنان به خه‌یاڵێكی ئاسووده‌وه كاره‌كه‌یان بكه‌ن‌و بتوان له كاره‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتووبن. ئیمكانات‌و هه‌زینه‌ی زۆر قورسیشی نه‌ده‌ویست كه حیزب نه‌یتوانیبێ دابینی بكا. هه‌ر له‌م رۆژانه‌شدا پاش له‌تبوونی حیزبی دیموكرات هه‌ردوولا باس له گرنگیدان به رۆڵی ژنان ده‌كه‌ن‌و... ئاره‌زووشمه هه‌ردوولا ئه‌و ره‌قابه‌ته‌یان هه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه. من زۆریشم بڕوا به‌و دروشمانه نیه مه‌گه‌ر ئه‌و بیروفكره به‌ته‌واوی له‌خۆیان داماڵن. نموونه‌یه‌ك باس ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بزانن حیزب چه‌نده‌ی كاری ژن بۆ گرنگ بووه: ساڵی 1368 له كومیسیۆنی سیاسی نیزامی كاری تایپ‌و بایگانیم ده‌كرد. منداڵم بوو هه‌ر به پێی بڕیاری حیزب 2 مانگ پشووم درایه. پاش دوو مانگه‌گه چوومه‌وه سه‌ركار، چوومه لای به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری ئه‌و كاته به‌رپرسی ئه‌و كومیسیۆنه بوو، گوتم كاك مسته‌فا پێویستم به ژوورێكه بۆ ئه‌وه‌ی مزاحیمی هاوكاره‌كه‌م نه‌بم كه كاك قادر سوڵتان په‌نا (قادر خان) بوو (پێكه‌وه هاوكار بووین)و حاڵ‌و حه‌وسه‌له‌ی گریانی منداڵیشی نه‌بوو. كاك مسته‌فا گوتی بۆخۆت ده‌زانی ژوورمان نیه بیده‌ین به تۆ. ژوورێكی یه‌ك له سێ‌میتری لـێ‌بوو پڕبوو له سندووقه فیشه‌كی خاڵی‌و عه‌لادینه شكا‌و و شتی بێ‌كه‌ڵك. گوتم مه‌منوون ده‌بم كه ئه‌وژووره‌م بده‌نێ ته‌نیا ئه‌و شته بێ‌كه‌ڵكانه‌ی لـێ‌لابچێ. گوتی ئه‌وێ نابێ تاریكه (په‌نجه‌ره‌یه‌كی زۆر چووكی تێدا بوو) گوتم رازیم پێی ئه‌گه‌ر بمده‌نێ. پاشان گوتی ژوورت بده‌ینێ ئیمكاناتی دیكه‌شی ده‌وێ خۆ ناچیته سه‌ر عه‌رزی ره‌ق‌و رووت راخه‌ری ده‌وێ دوایه بۆ زستان ئامێری گه‌رمكردنی ده‌وێ. (بۆ هاویینیش هیچی نه‌ده‌ویست چونكه لای قه‌ندیل بووین پێویستی به ئامێری فێنككه‌ره‌وه نه‌ده‌كرد)، گوتم هه‌موو ئیمكاناته‌كه خۆم دابینی ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئێوه ژووره‌كه‌م بده‌نێ. ئاخره‌كه‌ی گوتی راستت ده‌وێ ناتده‌ینێ چونكه ئه‌مڕۆ ژوور به‌تۆ بده‌ین ژنه‌كانی دیكه‌شمان لـێ به‌دعه‌مه‌ل ده‌بێ. گوتم ئاخه‌ر وه‌زعی من زۆر جیاوازه. گوتی جا ده‌توانی نه‌یه‌یته‌وه سه‌ركار‌و واز له پێشمه‌رگایه‌تی بێنی! ئه‌و قسه‌یه زۆری كار تێ‌كردم زۆر پێی تێك چووم. ئه‌وه هه‌موو كارئاسانییه‌ك بوو كه بۆی دیمه‌وه. لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه بڵێم ته‌نیا كاك مسته‌فا وابووه، ئه‌وه بیروبۆچوونی هه‌موو مه‌سئوولینی حیزب بووه له سه‌ر كاری ژنان. پرسیار: هه‌تا چه‌نده پێتان وایه که ده‌نگتان به ژنانی نێوخۆی کوردستاندا گه‌یشتوه؟ زۆر یان که‌م؟ ئه‌گه‌ر که‌م ،پلان و به‌رنامه‌تان چیه بۆ وه‌گه‌ڕ خستن و به‌ربڵاو کردنی خه‌بات و کاردانه‌وه‌ی خه‌باته‌که‌تان؟ وه‌ڵام: به بڕوای من زۆر كه‌م ده‌نگمان به ژنانی نێوخۆی كوردستان گه‌یشتوه. ژنانی ناو حیزب وه‌ك تاك ره‌نگه هه‌ر كه‌س له حاند خۆیه‌وه پێوه‌ندیی به ژنانێكه‌وه له ناوخۆ هه‌بێ‌و كاری رۆشنگه‌ری كردبێ‌و بیكا. به‌ڵام ئه‌وه به كافی نازانم. به‌ڵام ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو‌و كارا پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ژنانی نێوخۆ هه‌بێ، ده‌توانین له رێگه‌ی یه‌كیه‌تی ژنانه‌وه ئه‌م كاره بكه‌ین، به شه‌رتێك ئه‌م یه‌كیه‌تییه له بازنه‌ی ته‌نگه‌به‌ری حیزبایه‌تی بێته ده‌ره‌وه. ئێمه بمانه‌وێ‌و نه‌مانه‌وێ هه‌موو ژنێك له خه‌باتی سیاسیی‌و حیزبی‌دا به‌شداری ناكا، ئه‌و شێوه خه‌باته گرفتی زۆرتره بۆ ژنانی نێوخۆی كوردستان. یه‌كیه‌تیی ژنانیش تا ئێستا پاشكۆی حیزبی دێموكرات بووه‌و به‌و حاڵه‌ش كاره‌كه‌ی كه ئاشنایه‌تیی ژنان به مافه‌كانیان بووه ته‌نیا له‌نێو كه‌مپه‌كانی حیزب‌دا بووه. ئه‌م شێوه كاركردنه‌ی یه‌كیه‌تیی ژنان جا ڕه‌نگه هۆی جۆراو جۆری هه‌بێ، پێم وابێ ته‌ئسیرێكی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر نه‌هێشتنی كێشه‌كانی ژنانی نێوخۆی كوردستان، یا له‌پێناو وشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌كانی ژنان نیه. كار‌و چالاكییه‌كانی ژنانی پێشمه‌رگه، ته‌نانه‌ت یه‌كیه‌تیی ژنانیش زیاتر له خزمه‌ت حیزب دایه تا له خزمه‌ت وه‌دیهاتنی هه‌ده‌فه‌كانی ژناندا، هه‌رچه‌ند من ئه‌وش به خراپ نازانم‌و زۆریش به پیرۆزی ده‌زانم كه ژنان له خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیدا به‌شداری بكه‌ن‌و به خه‌می میلله‌ته‌كه‌یانه‌وه بن. به‌ڵام ئه‌وه نابێ ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی خۆشمان پشتگوێ بخه‌ین. ئێمه نابێ به عه‌قڵییه‌تی حیزبایه‌تییه‌وه بڕوانینه مه‌سه‌له‌كانی خۆمان. هه‌تا حیزب پلان‌و به‌رنامه‌مان بۆ دانێ هه‌ر ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌مان لێده‌كرێ كه ئێستا هه‌بووه‌و ده‌نگمان وه‌ڵامده‌ری داخوازه‌كانی ژنانی نێوخۆی كوردستان نه‌بووه. شتێكی دیكه كه ده‌توانێ ده‌نگی ئێمه به ژنان بگه‌یه‌نێ، كاناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی حیزبه، به‌شێك له‌و ڕاگه‌یاندنانه ده‌توانن بچنه نێو هه‌موو ماڵێكه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش حیزب ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو یارمه‌تیی ماددی‌و مه‌عنه‌وی ژنان بكا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان له‌م كاناڵانه‌وه بگات به ژنانی نێوخۆی كوردستان.
پرسیار: چ چاوه‌ڕوانییه‌کتان له هیزه کوردیه‌کاندا هه‌یه؟ وه‌ڵام: هه‌موو رێكخراوێكی ئازادیخواز‌و دیموكراسیخواز ئه‌وه ده‌زانێ هه‌ر چی ژنان به‌شداری كارایان هه‌بێ له هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كدا، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه شانسی سه‌ركه‌وتنی زیاتره.بۆیه چاوه‌ڕوانیم له هێزه كوردییه‌كان ئه‌وه‌یه گرنگی بده‌ن به به‌شداری‌و ڕۆڵی ژنان له ریزه‌كانی خۆیاندا نه‌ك به دروشم، به‌ڵكوو به‌كرده‌وه ئه‌وه بسه‌لمێنن. ئه‌رزش بۆ نه‌خشی ژنان دابنێن. بۆ به‌ره‌و ژووربردنی راده‌ی وشیاریی ژنان‌و ئاشناكردنیان به مافه ره‌واكانیان بۆ خه‌باتێكی ئوسوولی له‌پێناوی رزگاربوونی ژنی كورددا، هه‌وڵی جیددی بده‌ن. كێشه‌كانی ژنان پشتگوێ نه‌خه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی كوردستان به‌ڕاستی به‌ره‌و كۆمه‌ڵێكی دێموكراتیك‌و مه‌ده‌نی هه‌نگاو بنێ، پێویسته مه‌سه‌له‌ی ژنانیش له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانیان دابنێن. قسه‌كردن له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و له دێموكراسی هیچ ئه‌رزشی نیه كه مه‌سه‌له‌ی ژنان به‌چاره‌سه‌ر نه‌كراوی بمێنێته‌وه. حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه‌ش بڵێم له نێو رێكخراوه‌كانی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا كه هه‌ركامێكیان له یه‌كێك له حیزب‌و رێكخراوه سیاسییه‌كان نزیكن، به داخه‌وه هاوكاری‌و پێوه‌ندی ئه‌وتۆ نیه. زۆر گرنگه ئه‌و رێكخراوانه‌ی ژنان، به دوور له ته‌عه‌سوبی رێكخراوه‌یی‌و حیزبی‌و له پێناوی مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگتردا كه ده‌بێ مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كیی هه‌موویان بێ هاوكاری بكه‌ن‌و پرۆژه‌ی هاوبه‌شیان هه‌بێ. پرسیار: ئێوه‌یش له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه‌ی حیزب که‌وتوون که درووشمی گۆڕان و ڕێفۆرمی هه‌ڵگرتوه، ئێوه وه‌ک ژنانی نێو حیزبی دێموکراتی کوردستان چ پلان و به‌رنامه‌یه‌کتان له‌به‌ر ده‌ست دایه؟ ئه‌دی ئه‌گه‌ر کۆسپ و ته‌گه‌ره هه‌ر وه‌کوو جاران هاته پێش، به هیوای چین و چۆن به‌رگری له مافی خۆتان ده‌که‌ن؟وه‌ڵام: من لێره‌دا وه‌ك خۆم وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه نوێنه‌ری ژنانی ناو حیزب نیم. پێم وایه له‌و گۆڕان‌و ریفۆرمه‌ی ئه‌م جاره‌دا كه حیزبی دیموكراتی كوردستان باسی ده‌كا، ئه‌وه خودی ژنانن ده‌بێ ئه‌و گۆڕانه له‌خۆیاندا پێك بێنن. چالاكی چڕ‌وپڕ بۆخۆوشیاركردن‌و به‌دواداچوونی خواسته‌كانیان. هه‌وڵدان بۆ رۆڵی كارای ژنان له حیزب‌دا له پێشدا ده‌بێ ژنان خۆیان ئه‌م كاره بكه‌ن، چاویان له‌وه نه‌بێ حیزبی دیموكراتی كوردستان به‌م زووانه ئاڵوگۆڕی قووڵ پێك دێنێ. به‌ڵام ژنان نابێ ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دانێن. پێویسته خۆیان زه‌مینه خۆش بكه‌ن بۆ ئه‌و ئاڵوگۆڕانه. به‌رده‌وام مه‌سه‌له‌كانی ژنانیان بیر بێننه‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌روه‌كوو جاران كۆسپ‌و ته‌گه‌ره هاته پێشمان كه ده‌شبێ، نابێ بێده‌نگ بین. با پێشیان وانه‌بێ به بوونی ژنێك یا دوو ژن یا زیاتر له پۆستی رێبه‌ریی حیزب‌دا هه‌موو كۆسپ ته‌گه‌ره‌كان لاده‌چن، ره‌نگه ته‌ئسیری هه‌بێ به‌تایبه‌ت ئه‌و ژنانه ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵوێست بن‌و ده‌نگی ژنان بن له‌وێ خراپ نیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆرجاریش ژنانێك ده‌گه‌نه ئه‌و پۆستانه كه له‌وێ نه‌بن باشتره، به ناوی ژنان جێگه‌یه‌ك ده‌گرن به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تی ژنان ناكه‌ن. بۆ ئه‌وه ژنان پێویسته هه‌وڵ بده‌ن ژنانێك بگه‌نه ئه‌و پۆستانه كه به شانازییه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ژنان بكه‌ن‌و واقعه‌ن ده‌نگی ژنان بن . به‌ڕاستی ئه‌من قه‌ت ئه‌وه‌م پێ‌ڕه‌وا نیه ژنێك یان دوو ژن، یان زیاتر، ببێته ئه‌ندامی رێبه‌ریی حیزب هه‌ر بۆئه‌وه‌ی سیمای حیزب پێشكه‌وتووانه‌و ئاڵوگۆڕخوازانه نیشان بدرێ. ژن ده‌بێ خۆی شایسته‌ی ئه‌وه بێ نه‌ك وه‌ك دیكۆرێك له‌وێ دا بێ. خۆیان نابێ رازی بن به‌وه. پێویسته خاوه‌نی وشیاریی‌و بڕوای پته‌و به توانایی خۆیان بن‌و خۆیان بسه‌لمێنن‌و بسه‌پێنن.. ژن ده‌بێ به وشیارییه‌وه له‌وێ بێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌و كاریگه‌ریی هه‌بێ.
پرسیار: کۆمه‌ڵێک له کادر و پێشمه‌رگه‌کانی نێو حیزب پێش له‌تبوونی حیزبی دێموکرات خۆیان به ''ئۆپۆزیسیۆن'' ناساند، بۆ ئێوه‌یش له نێو حیزب‌دا له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌مووه گرفت و کێشانه‌ی که پیاوان بۆتان سازده‌که‌ن شتێکی وا پێک‌ناهێنن؟ ئاخر ده‌فه‌رمووی که قه‌ت وڵامی وایان نه‌داوه‌ته‌وه که ئێوه‌ی ژنانی نێو ڕیزه‌کانی حیزبی پێ قانع بووبێت، که‌وابێ ده‌نگ و فکری ناڕازی ئێوه‌یش هێشتا رێکنه‌خراوه‌و یه‌کی نه‌گرتووه؟ وه‌ڵام : زۆر كارێكی باشه ئه‌وه بكه‌ین. زۆر راسته ئه‌گه‌ر ژنان له ناو حیزب‌دا خۆیان رێك بخه‌ن‌و ئه‌م ده‌نگ‌و فكرانه لێره‌وله‌وێ وه‌ك تاك ماونه‌ته‌وه، كۆبكه‌نه‌وه سه‌ریه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هێزێكی به به‌رنامه‌و به هه‌ڵوێست‌و داواخواسته‌كانیان پێشكه‌شی حیزبی بكه‌ن‌و له‌سه‌ری سوور بن، پێم وایه كاریگه‌ریی ده‌بێ له سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی موسبه‌ت بداته‌وه. بێگومان حاشا له‌وه‌ی ناكه‌م له‌و كه‌مكاری‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ی حیزب سه‌بارت به كێشه‌و گرفته‌كانی ژنان، به‌شێكی زۆر له هۆكاره‌كاره‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خودی ژنان.
پرسیار: ژنان و کچانی نێوخۆی کوردستان چیبکه‌ن بۆئه‌وه‌ی که پێوه‌ندیتان پێوه بگرن؟ وه‌ڵام: پێم وابێ ئه‌گه‌ر ئێمه چالاك بین‌و ده‌نگمان به‌رز بێ‌و له به‌رامبه‌ر دیارده‌ناحه‌زه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌رامبه‌ر به ژنان هه‌ڵوێستی نه‌ترسانه‌مان هه‌بێ‌و هه‌وڵ بده‌ین له رێگای جۆراوجۆره‌وه ده‌نگی خۆمانیان پێ‌بگه‌یه‌نین‌و به‌بێ ترس‌و شه‌رمكردن‌و رووده‌ربایسی له‌گه‌ڵ پیاوان‌و یاسا‌و ئایین كار بۆ نه‌هێشتنی كێشه‌كانی ژنان بكه‌ین‌و به سه‌راحه‌ت قسه‌كانمان بكه‌ین، هه‌موو ئه‌وانه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی ژنان‌و كچانی ناوخۆی كوردستان ده‌نگی ئێمه ببیسن‌و بمان بینن. زۆر روونه ئه‌وانیش پێوه‌ندیمان پێوه ده‌گرن به تایبه‌تی ئێستا پێوه‌ندی گرتن زۆر ئاسانتره له ساڵانی پێشوو. له رێگه‌ی ته‌له‌فۆن، ئینترنێت‌و... ده‌توانین هه‌ردوو لامان پێوه‌ندی دروست بكه‌ین. به بڕوای من چالاكبوونی ئێمه له راگه‌یه‌نه حیزبی‌و غه‌یره حیزبییه‌كاندا، ده‌تونێ هۆكارێكی باش بێ هه‌م بۆ دروستكردنی پێوه‌ندی له نێوان ئێمه‌و ژنانی نێوخۆی كوردستاندا، هه‌م بۆ ده‌نگدانه‌وه‌ی كێشه‌و گرفته‌كانی ژنان‌و، وه‌رێخستنی جموجۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێو كوردستان‌و، به‌ره‌وپێشبردنی ویست‌و داوانمان.

زۆر سپاستان ده‌که‌م بۆ به‌شداریکردن له‌م وتووێژه‌دا.منیش زۆر سپاسی ئێوه ده‌که‌م(*) كچ ئه‌گه‌ر كورێكی خۆش ویست‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی رازی نه‌بن كچه‌كه‌یان شوو بكا به‌و كوڕه به‌بی ئیزنی كه‌س‌وكار ده‌ڕوا له‌گه‌ڵی)
ئه‌م وتووێژه له دیمانه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه24/02/2007
|
1 بۆچوونه‌کان
|
بۆچوون بنووسه
کاوه
| 2007-02-28
| چینی: وتار‌و بابه‌تی نوێ
ئه‌م وتووێژه له دیمانه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه24/02/2007
peyv | 2007-03-15
http://peyv.blogfa.com »
به‌رز و پیرۆز بێت 16ی مارس یادی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه [گل]
:: په‌ڕه‌کان ::